بڕیار لەبارەی دروستكردنی یەكەی نیشتەجێبوون بۆ هاوڵاتییانی كەمدەرامەت دەدرێت

ئەنجومەنی شارەوانیی سلێمانی كۆبووەوە و یەكێك لە بڕگەكانی كۆبوونەوەكە تاوتوێكردن و دروستكردنی یەكەی نیشتەجێبوون بووە بۆ هاوڵاتییانی كەمدەرامەت و چین و توێژەكان بە شێوەیەكی گشتی.
بەپێی راگەیەندراوێكی سەرۆكایەتیی شارەوانیی سلێمانی كە وێنەیەكی دەست تۆڕی میدیایی ئێستا كەوتووە و تێیدا هاتووە، ئەمڕۆ پێنجشەممە، ئەنجومەنی شارەوانیی سلێمانی دانیشتنی ئاسایی خۆی سازدا و چەندین بڕیار واژووكران كە تایبەت بوون بە داواكاریی و مامەڵەی هاوڵاتییان.

لە راگەیەندراوەكەدا هاتووە، بڕگەیەكی دیكەی كۆبوونەوەكە پەیوەست بوو بە دابینكردنی خزمەتگوزاریی بۆ شاری سلێمانی و بڕیاری پێویستیان لەبارەوەدرا و هەروەها لە كۆبوونەوەكەدا تاوتوێی دروستكردنی یەكەی نیشتەجێبوون بۆ هاوڵاتییانی كەمدەرامەت و چین و توێژەكانی كۆمەڵگە بە شێوەیەكی گشتی درا.

بابەتی پێشتر

جێگری سەرۆك وەزیرانی هەرێم و باڵیۆزی نوێی ژاپۆن لە عێراق كۆبوونەوە

بابەتی دواتر

(ڤیدیۆ) مه‌غریب و کرواتیا سه‌رکه‌وتن و به‌لجیکا ماڵئاوایی له‌ مۆندیال کرد

بابەتی پەیوەندیدار
Total
0
Share