بەڕێوەبەرایەتیی ئاسایشی راپەڕین دەستگیركردنی 10 كەسی بە تۆمەتی بازرگانیكردن و بەكارهێنانی ماددەی هۆشبەرەوە راگەیاند.
بەپێی راگەیەندراوێكی بەڕێوەبەرایەتیی ئاسایشی راپەڕین كە وێنەیەكی دەست تۆڕی میدیایی ئێستا كەوتووە و تێیدا هاتووە، “لە درێژەی كارو چالاكییەكانی بەشی ماددە هۆشبەرەكانی بەڕێوەبەرایەتیمان دوای وەرگرتنی زانیاری و بەدوا داچوون بە هاوكاریی یاریدەدەرێتیی ئاسایشی چوارقوڕنە توانرا 10 كەس دەستگیر بكرێن كە بڕی نیو كیلۆ ماددەی هۆشبەر و زیاتر لە یەك ملیۆن و دوو سەد هەزار دیناری ساختە و كڵاشینكۆفێك و دوو دەمانچەی علوج- یان پێبووە و دەستیان بەسەردا گیراوە.
لە راگەیەندراوەكەدا هاتووە، لەناو دەستگیركراوەكاندا بازرگان و بەكارهێنەری ماددەی هۆشبەری هەن كە سەرجەمیان راگیراون دانیشتووی (ڕانیە، حاجیاوا و چوارقوڕنە)ن پەڕاوی لێكۆڵینەوەیان بۆ كراوەتەوە لێكۆڵینەوە بەردەوامە.