ئاسایشی سلێمانی دەستبەسەرداگرتنی 600 كڵاشینكۆف و دەمانچە رادەگەیەنێت

ئاسایشی سلێمانی رایدەگەیەنێت، لە دوو هەڵمەتی هێزەكانیاندا دەستبەسەر 600 پارچە چەكی كڵاشینكۆف و دەمانچە و زیاتر لە شەش هەزار فیشەكدا گیرا.

بەڕێوەبەرایەتیی ئاسایشی پارێزگای سلێمانی پوچەڵكردنەوەی هەوڵێكی گەورەی قاچاخچێتی چەك ئاشكراكرد و رایگەیاند، رۆژی پێنجشەممە 24ی تشرینی دووەم لە بازگەی سلێمانی-عەربەت گومانلێکراوێک لە کاتی لێپێچینەوە و جێبەجێکردنی رێکاری یاسایی بەرامبەری، خاڵی پشکنینی بەزاند و دوای ئەوەی هەڵهات، ئۆتۆمبێلەکەی لە رێڕەوی خۆی دەرچوو و بەخۆیەوە وەرگەرا.

دوای پشکنین دەرکەوت لەناو ئۆتۆمبێلەكەیدا، تۆمەتبار بارێکی چەکی پێبووە کە پێکھاتبوو لە زیاتر 250 دەمانچە، وەك ئەوەی ئاسایشی سلێمانی ئاماژەی پێدا.

ئەوەشی خستەڕوو، دوای رەزامەندیی دادوەر لەسەر ئەم کەیسە، لێکۆڵینەوەی ورد دەستیپێکرد و زانیاریی زیاتر بەدەستھات لەسەر کۆگایەکی نھێنی کە سەدان چەک و ھەزاران فیشەک و پێویستی و پارچەی یەدەگی چەکی تێدا حەشاردراوە.

لە ئۆپەراسیۆنێکدا بەھاوکاریی ھێزەکانی ئاسایشی رۆژئاوای سلێمانی لە ناحیەی تەکێ سەر بە قەزای چەمچەماڵ لە کێڵگەیەکی ئاژەڵداری (کایەن)دا بارێکی تری چەکی ھەمان قاچاخچی دەستیبەسەردا گیرا کە پێکھاتبوو لە زیاتر (300 کڵاشینکۆف و دەمانچە، پێنج ھەزار فیشەک و دەیان جۆر لە پێویستی و پارچەی یەدەگی چەک) کە ئامادەکرابوو بە قاچاخ مامەڵەی پێوەبکرێت.

بەپێی راگەیەندراوەكە تەواوی کەیسەکە رووبەڕووی دادگا کرایەوە بۆ رێوشوێنی یاسایی پێویست.

 

بابەتی پێشتر

لە پارێزگایەك دەوامی فەرمانگەكان پێشخرا

بابەتی دواتر

(ڤیدیۆ) هۆڵه‌ندا و سه‌نیگال بۆ قۆناغی (16)ی مۆندیال سه‌رکه‌وتن

بابەتی پەیوەندیدار
زیاتر ببینە

وەزیری تەندروستی: تیمێکی تەندروستیی یونامی بۆ چارەسەری توشبووانی کۆرۆنا دێنە هەولێر

وەزارەتی تەندروستیی هەرێمی کوردستان، ئەمڕۆ سێشەممە 20ی تشرینی یەکەم، ڕێککەوتنێکی لەگەڵ ڕێکخراوەکانی نەتەوەیەکگرتووەکان واژووکرد بەمەبەستی هاتنی تیمێکی تەندروستیی…
Total
0
Share