پاپای ڤاتیكان سەردانی عێراق و هەرێمی كوردستان دەكات

پاپا فڕەنسیس، پاپای ڤاتیكان

پاپای ڤاتیكان ڕایدەگەیەنێت، لە 5ی ئازاری داهاتوو سەردانی عێراق دەكات و لەمیانەیدا هەرێمی كوردستانیش بەسەردەكاتەوە.

پاپا فڕەنسیس، پاپای ڤاتیكان ئەمڕۆ دووشەممە 7ی كانونی یەكەم ئاشكرایكرد، سەردانەكەی بۆ عێراق لە مانگی ئازاری ساڵی داهاتوو ئەنجامدەدات.

بەپێی بەڕێوبەری خانەی میدیایی پاپا فڕەنسیس، سەردانەكە چوار ڕۆژ دەخایەنێت و تیایدا هەریەك لە (بەغداد، ئور، هەولێر، موسڵ و قەرەقوش) بەسەردەكاتەوە.

پاپا لە حوزەیرانی ساڵی 2019 نیازی خۆی بۆ سەردانكردنی عێراق نیشاندا لەمیانەی وتەیەكیدا لە بەردەم ئەندامانی كۆمەڵێك لەو ڕێكخراوە خێرخوازییانەی هاریكاریی كریستیانەكان لە ڕۆژهەڵاتی ناوەڕاستدا دەكەن.

ئەگەر سەردانەكە لە وادەی دیاریكراودا بەڕێوەبچێت، دەبێتە یەكەم سەردانی دەرەكی پاپا لەدوای بڵاوبوونەوەی پەتای كۆرۆنا.

لای خۆیەوە وەزارەتی دەرەوەی عێراق پێشوازی خۆی بۆ سەردانەكە دەربڕی و ئاماژەی بەوەكرد كە دەبێتە پەیامی ئاشتی بۆ عێراق و كۆی ناوچەكە و جەختكردنەوەیە لەسەر یەكخستنی هەڵوێستی مرۆیی لە ڕوبەڕوبوونەوەی پەڕگیری و ململانێكان و، پتەوكردنی لێبوردەیی و پێكەوەژیان.

بابەتی پەیوەندیدار
زیاتر ببینە

لە ناحیەی چوارقوڕنە کەسێک بە تۆمەتی دزینی پارەی سندوقی خێرخوازی دەستگیرکرا

پۆلیسی راپەڕین دەستگیرکردنی کەسێکی بە تۆمەتی دزینی پارەی سندوقی خێرخوازی مزگەوتی چوارقوڕنە راگەیاند. بەڕێوەبەرایەتیی پۆلیسی راپەڕین بڵاویکردەوە، دوای…
زیاتر ببینە

کۆمپانیای دانەغاز: ئاستی بەرهەمهێنانی نەوتی هەرێم بەرزبووەتەوە

کۆمپانیای دانەغا، رایدەگەیەنێت، ئاستی بەرهەمهێنانی نەوتی هەرێم بەرزبووەتەوە. کۆمپانیای دانەغاز رایگەیاند، لە مانگی نیسانی ئەمساڵدا سەرقاڵی نۆژەنکردنەوە بووین…
Total
0
Share