گەشتی زانستیی خوێندنگەکان راگیرا

بەڕێوەبەرایەتیی پەروەردەی رۆژئاوای سلێمانی بڵاویکردەوە، بەهۆی نزیکبوونەوەی تاقیکردنەوەکانی کۆتایی وەرزی یەکەم، ئەنجامدانی گەشتی زانستی و سیمیناری ناوەندەکانی خوێندن راگیراوە.

بەڕێوەبەرایەتی پەروەردەی رۆژئاوای سلێمانی ئەمڕۆ سێشەممە بڵاویکردەوە، “سه‌رجه‌م ناوه‌نده‌كانی خوێندنی سنوری به‌ڕێوه‌به‌رێتییەکەمان ئاگادارده‌كەینە‌وه‌، به‌هۆی نزیكبوونه‌وه‌ی تاقیكردنه‌وه‌كانی كۆتایی وه‌رزی یه‌كه‌م و له‌به‌ر به‌رژه‌وه‌ندیی خوێندكاران، بڕیاردراوه‌ هه‌موو جۆره‌ گه‌شتێكی زانستی و رێكخستنی سیمینار و چالاكییه‌ك له‌ رۆژی 1-12-2022 رابگیرێن”.

ئاماژەی بەوەش کردووە، “داوا له‌ ناوه‌نده‌كانی خوێندن ده‌كه‌ین هیچ نوسراوێك بۆ ئه‌و مه‌به‌ستانه‌ ئاراسته‌ی به‌ڕێوه‌به‌رێتیی په‌روه‌رده‌ی رۆژئاوای سلێمانی نه‌كه‌ن”.

بابەتی پێشتر

کەشناسیی هەرێم: لە ئەمڕۆوە بارانبارین دەستپێدەکاتەوە

بابەتی دواتر

25 ملیۆن دینار قەرز دەدرێت بە بێكاران

بابەتی پەیوەندیدار
زیاتر ببینە

لیژنەی دارایی زانیارییەكە ئاشكرادەكات
تایبەتە بە دەستپێكردنەوەی پلە بەرزكردنەوەی فەرمانبەران

سەرۆكی لیژنەی دارایی لە پەرلەمانی كوردستان ڕوونكردنەوە لەبارەی دەستپێكردنەوەی پلە بەرزكردنەوەی فەرمانبەران دەدات و جەختیشدەكاتەوە لە ئێستادا نرخی…
Total
0
Share