دوای 10 رۆژ لە هاوسەرگیریکردنی زاوایەک بەهۆی سۆپای غازەوە گیانیلەدەستدا

دوای 10 رۆژ لە هاوسەرگیریکردنی بەهۆی سۆپای غازەوە زاوایەکی ئوردنی گیانیلەدەستدا و دۆخی تەندروستیی بوکیش ناجێگیرە.

بە پێی میدیا عەرەبییەکان، گەنجێکی ئوردنی بە ناوی محەمەد عەرەبیات، کە لە 14 ی ئەم مانگە ئاهەنگی هاوسەرگیری لەگەڵ کچێکی هاونیشتیمانی بە ناوی لین فارس ئەنجامدا، بەهۆی سۆپای غازەوە گیانیلەدەستداوە.

رووداوەکە لە کاتێکدا بووە، بوک و زاوا لە ماڵی خۆیاندا بوون، سۆپای غازیان بە مەبەستی خۆگەرمکردنەوە بەکار‌هێناوە، بەڵام بە هۆی ئەو غازەوە ژەهراوی بوون و دوای گەیاندنی محەمەد بە نەخۆشخانە گیانیلەدەستداوە و هاوسەرەکەشی بێهۆشە و لە بەشی چاودێری چڕ خەوێندراوە.

رووداوەکە لە پارێزگای بەلقای ئوردن روویداوە و بڵاوبوونەوەی هەواڵەکەش کاردانەوەی زۆری لە تۆڕە کۆمەڵایەتییەکان بەدوای خۆیدا هێناوە.

 

بابەتی پێشتر

ئاگادارییەك بۆ ئەو هاوڵاتییانەی پارەیان فەوتاوە

بابەتی دواتر

بە ڤیدیۆ.. خوێندنگەیەك هەرەسیهێنا و رووخا

بابەتی پەیوەندیدار
Total
0
Share