وەزارەتی دارایی هەرێم رەزامەندی لەسەر کردنەوەی بانکی رەشید لە هەرێم دەربڕی

ئەندامێکی ئەنجومەنی نوێنەرانی عێراق رایگەیاند، وەزارەتی دارایی و ئابووری هەرێم رەزامەندی سەرەتایی لەسەر کردنەوەی لقی بانکی رەشید لە هەرێمی کوردستان داوە.

نەرمین مەعروف ئەندامی ئەنجومەنی نوێنەرانی عێراق رایگەیاند، ” لەماوەی رابردوودا بەچەند نووسراوێک داوامان لە بانکی ناوەند و رافیدەین و وەزارەتی دارایی فیدڕاڵ  کردووە بۆ دەربڕینی رەزامەندیان لەسەر لقی بانکی رافیدەین و رەشید لە هەرێم، لەم چێوەیەشدا سەبارەت بە بانکی رافیدەین نوێترین نووسراوی ئاراستەی نوێنەرایەتی حکومەتی هەرێم لە بەغدا کردووە بە مەبەستی وەرگرتنی رەزامەندی وەزارەتی دارایی و ئابوری حکومەتی هەرێم”.

ئاماژەی بەوەش کردووە، “سەبارەت بە بانکی رەشید بە پێی نووسراوێکی بانکی ناوەند لە وەڵامی چەند پرسیارێک پەیوەست بە سیاسەتی نەقدی و کەرتی بانکی،  ئاماژەیان داوە بەوەی  وەزارەتی دارایی و ئابوری هەرێم رەزامەندی سەرەتایی دەربڕیوە بۆ کردنەوەی لقەکانی ئەو بانکە لە شارەکانی هەرێم”.

لە دوای راپەڕینی خەڵکی هەرێمی کوردستان لە ساڵی 1991 هەردوو بانکی رافیدەین و بانکی رەشید لە هەرێمی کوردستان کشانەوە.

 

بابەتی پەیوەندیدار
زیاتر ببینە

رۆژنامەیەك: سیستانی رەتیكردووەتەوە فەتوا بۆ هەڵوەشاندنەوەی حەشدی شەعبی دەربكات

سەرچاوە سیاسییەكان رایدەگەیەنن، مەرجەعی باڵای شیعەكان رەتیكردووەتەوە فەتوایەك بۆ هەڵوەشاندنەوەی حەشدی شەعبی دەربكات سەرەڕای ئەو فشارانەی لە وڵاتانی…
Total
0
Share