بافڵ جەلال تاڵەبانی لەگەڵ باڵیۆزی ئێران لە عێراق كۆبووەوە و رایگەیاند، “بە ئامانجگرتنی هاوڵاتییان و چەندبارەبوونەوەی هێرشەكان مایەی نیگەرانیمانە”.
بافڵ جەلال تاڵەبانی، سەرۆکی یەکێتیی نیشتمانیی کوردستان و محەمەد کازم ئەلسادق، باڵیۆزی کۆماری ئیسلامیی ئێران لە عێراق لە ماڵی مام لە بەغداد كۆبوونەوە.
لە دیدارێكدا بارودۆخی سیاسی و دوایین ئەگەر و پێشهاتەكانی گۆڕەپانی سیاسیی عێراق تاوتوێكران و جەخت لە سەرخستنی پرۆسەی سیاسی لە وڵات و پێشكەشكردنی خزمەتگوزاری لە بوارە جیاوازەكاندا كرایەوە.
سەرۆك بافڵ هەڵوێست و نیگەرانییەكانی یەكێتی لەبارەی بۆردومانەكانی ئەمدواییەی ئێران بۆ سەر خاكی هەرێمی كوردستان گەیاندە باڵیۆزی ئێران و رایگەیاند، بە ئامانجگرتنی هاوڵاتییان و چەندبارەبوونەوەی هێرشەكان مایەی نیگەرانیمانە، دەبێت كێشەكان لە رێگەی گفتوگۆوە چارەسەربكرێن و بە هەموو شێوەیەك دژی توندوتیژی و قووڵكردنەوەی ناكۆكییەكانین.