رووداوەكانی ئاگركەوتنەوە بەهۆی غازەوە بەردەوامن

بوتڵێكی غازی شل لە ماڵی هاوڵاتییەكدا گڕیگرت، بەرگریی شارستانیی کەلار وردەكارییەكەی ئاشكرادەكات.

رووداوەكە ئێوارەی ئەمڕۆ روویداوە و بەڕێوەبەرایەتیی بەرگریی شارستانیی کەلار لە راگەیەندراوێكدا دەڵێت، “ئێوارەی ئەمڕۆ ئاگادارکراینەوە کە ئاگرێک لە بوتڵی غازی ماڵی هاوڵاتییەک لە گەڕەکی شەهیدان کەوتووەتەوە، دەستبەجێ تیمەکانمان چوونەسەر ئاگرەکە و توانرا لە ماوەیەکی کەمدا کونترۆڵی ئاگرەکە بکەن”.

بەپێی راگەیەندراوی بەڕێوەبەرایەتیی بەرگریی شارستانیی کەلار، رووداوی ئاگركەوتنەوەكە هیچ زیانێکی گیانیی نەبووە.

لە ماوەی دوو هەفتەدا چەندین رووداوی تەقینەوە و گڕگرتن بەهۆی غازی شلەوە لە هەرێمی كوردستان روویانداوە، دیارترین و كاریگەرترینیان دوو رووداوەكەی سلێمانی و دهۆك بوون، كە بەهۆیانەوە لە سلێمانی 15 کەس گیانیان لەدەستدا و 13ی دیکەش برینداربوون، لە دهۆكیش شەش کەس گیانیان لەدەستدا و 31 کەسی تر برینداربوون.

بابەتی پێشتر

بافڵ جەلال تاڵەبانی لەگەڵ سەرۆك كۆماری عێراقدا كۆبووەوە

بابەتی دواتر

پەرلەمانی كوردستان كۆدەبێتەوە و بڕیار لەسەر چەند پرسێك دەدات

بابەتی پەیوەندیدار
Total
0
Share