هاوڵاتییان لە گۆڕانكارییەكی سیستمی نوێی مۆڵەتی شۆفێری ئاگاداردەكرێنەوە

بەڕێوەبەرایەتیی هاتوچۆی هەولێر شۆفێران ئاگاداردەكاتەوە، پێویست ناكات سەردانیان بكەن بۆ گۆڕینی مۆڵەتەكەیان، ئەگەر مۆڵەتەكەیان بەسەر نەچووبێت، چونكە لە سیستمی نوێی مۆڵەتدا، بە مۆڵەتی جۆری B دەتوانرێت پیكابی تاك و دەبڵ لێبخوڕن”.

بەپێی ئاگادارییەكی بەڕێوەبەرایەتیی هاتوچۆی هەولێر كە وێنەیەكی دەست تۆڕی میدیایی ئێستا كەوتووە و تێیدا هاتووە، “سەرجەم هاوڵاتییان و شوفێران كە سەردانی بەشی مۆڵەتی هاتوچۆی هەولێر دەكەن بە مەبەستی گۆڕینی مۆڵەتە تایبەتەكانیان بۆ مۆڵەتی سیستمی نوێ تا وەكو بتوانن بە مۆڵەتەكە (پیكاب) لێبخوڕن، ئاگاداردەكەینەوە ئەگەر مۆڵەتەكانیان بەسەر نەچووبێت، پێویست ناكات سەردان بكەن و هەر بە مۆڵەتە تایبەتە كۆنەكانیان دەتوانن( پیكاب) لێبخوڕن”.

لە راگەیەندراوەكەدا هاتووە، ” لە سیستمی نوێی مۆڵەتدا، بە مۆڵەتی جۆری B دەتوانرێت پیكابی تاك و دەبڵ لێبخوڕن”.

بابەتی پەیوەندیدار
زیاتر ببینە

سلێمانی.. ژمارەیەك ئۆتۆمبێل و هاوڵاتی كە لەبەستەڵەكی رێگاوباندا گیریانخواردبوو رزگاركران.

قائیمقامیەتی سلێمانی رایدەگەیەنێت، ژمارەیەك ئۆتۆمبێل و هاوڵاتی كە لەبەستەڵەكی رێگاوباندا گیریانخواردبوو رزگاركران. بەپێی راگەیەندراوێكی قائیمقامیەتی سلێمانی كە وێنەیەكی…
زیاتر ببینە

وتەبێژی وەزارەتی کارەبا: بەکارهێنانی کارەبا بۆ خۆگەرمکردنەوە کارەسات دەنێتەوە

وتەبێژی وەزارەتی کارەبا رایگەیاند، بەکارهێنانی کارەبا بۆ خۆگەرمکردنەوە کارەسات دەنێتەوە. ئومێد ئەحمەد وتەبێژی وەزارەتی کارەبای هەرێم دەڵێت، “بەکارهێنانی…
Total
0
Share