هێمن هەورامی، جێگری سەرۆکی پەرلەمانی کوردستان ڕایگەیاند کە هەفتەی داهاتوو شاندێکی پەرلەمانی کوردستان كه پێكهاتووه له نوێنه‌رانی زۆرینه‌ی فراكسیۆنه‌كان بۆ پشتیوانیکردن لە شاندی دانوستانکاری حکومەتی هەرێمی کوردستان، دەچێتە بەغداد.
هێمن هەورامی، جێگری سەرۆکی پەرلەمانی کوردستان، ئەمڕۆ دووشەممە 7ی کانونی یەکەم لە کۆنگرەیەکی ڕۆژنامەوانییدا ڕایگەیاند، “ئێمه له په‌رله‌مانی كوردستان زۆر به گرنگی ده‌زانین جگه له شاندی حكومه‌ت بۆ به‌غداد، پێویست ده‌كات بۆ پشتیوانیکردنی سیاسیی و په‌رله‌مانیی، شاندێكی په‌رله‌مان سه‌ردانی به‌غداد بكات، بۆیه بڕیارمانداوه هه‌فته‌ی داهاتوو، شاندێكی باڵای په‌رله‌مانی كوردستان سه‌ردانی به‌غدا بكات بۆ ئه‌وه‌ی له‌گه‌ڵ لایه‌نه په‌یوه‌ندیداره‌كانی به‌غداد گفتوگۆ بكات و ڕوانگه‌ی په‌رله‌مان له باره‌ی پشتیوانیکردنی حكومه‌تی هه‌رێم بخاته‌ڕوو بۆ ئه‌وه‌ی بتوانین بگه‌ین به ڕێككه‌وتنێك و پشكی هه‌رێم له بودجه‌ی 2021 جێگیر بكرێت”.
هێمن هەورامی وتیشی، “دووپاتیده‌كه‌ینه‌وه، شاندی حكومه‌تی هه‌رێم شاندی تایبه‌تمه‌ندە به گفتوگۆ، به‌ڵام پێویستییان به پشتیوانیی په‌رله‌مان و سه‌رۆكایه‌تیی هه‌رێم هه‌یه و هه‌فته‌ی داهاتوو، شاندێكی باڵای په‌رله‌مان كه پێكهاتووه له نوێنه‌رانی زۆرینه‌ی فراكسیۆنه‌كان سه‌ردانی به‌غداد ده‌كات”.
جێگری سەرۆکی پەرلەمانی کوردستان، هێمن هەورامی دەربارەی کاتی ڕۆشتنی شاندەکەی پەرلەمان بۆ بەغداد ڕایگەیاند، “چاوه‌ڕێی ئه‌وه‌ین كۆبوونه‌وه‌ی ئه‌نجومه‌نی وه‌زیرانی عێراق بكرێت و بزانین ئه‌وان چۆن مامه‌ڵه له‌گه‌ڵ ڕه‌شنوسی پڕۆژه‌یاسای بودجەی2021 ده‌كه‌ن و بزانین چۆن تێده‌په‌ڕێت و گرنگ ئه‌وه‌یه بگاته په‌رله‌مان و له‌وێ پێویستی به پشتیوانییه‌كی سیاسیی گرنگ هه‌یه”.
هێمن هەورامی لە وەڵامی پرسیاری رۆژنامەنووساندا دەربارەی هەماهەنگی نێوان حکومەتی هەرێمی کوردستان و پەرلەمان وتی، “دوێنێ سێ وه‌زیر له په‌رله‌مان بوون و ئه‌مڕۆ دوو وه‌زیر له كۆبوونه‌وه‌ی لیژنه‌كانی ئێمه ئاماده ده‌بن، هه‌ر كاتێك په‌رله‌مان و حكومه‌ت به پێویستمان زانیبێت وه‌زیره‌كان سه‌ردانی په‌رله‌مانیان كردووه”.
جێگری سەرۆکی پەرلەمانی کوردستان له باره‌ی كۆبوونه‌وه‌ی سێقۆڵی نێوان پارتی، یه‌كێتی و گۆڕانه‌وه ڕایگەیاند، “هه‌ر جۆره دانیشتن و لێكتێگه‌یشتنی لایه‌نه سیاسییه‌كان كاریگه‌ری ئه‌رێنی له‌سه‌ر دۆزی سیاسیی هه‌رێمی كوردستان ده‌بێت و هه‌رێمی كوردستان له قه‌یرانێكی قوڵی داراییدایه و ناكرێت به ناكۆكی سیاسیی و قه‌یرانی سیاسیی، مه‌ینه‌تی خه‌ڵك زیاتر بكرێت”.
هێمن هەورامی وتیشی، “له‌گه‌ڵ ئه‌وه‌داین بازنه‌ی گفتوگۆی لایه‌نه سیاسییه‌كان فراوان بكرێت و لایه‌نه‌كانی دیكه‌ش بگرێتەوە و ته‌نها سێ لایه‌ن نەبێت و هه‌موومان به‌یه‌كه‌وه له‌ناو یه‌ك به‌ره‌ین كه به‌ره‌ی به‌رژه‌وه‌ندییه‌كانی خه‌ڵكی كوردستانه و پێویست ده‌كات به گفتوگۆ ڕێگایه‌ك بۆ چاره‌سه‌ری قه‌یرانه‌كان بدۆزینه‌وه، نه‌وەك قوڵیان بكه‌ینه‌وه”.
جێگری سەرۆکی پەرلەمانی کوردستان، هێمن هەورامی له به‌شێكی دیكه‌ی لێدوانه‌كه‌یدا، باسی له راپۆرتی حكومه‌تی هه‌رێم كرد كه له باره‌ی دانوستانه‌وه ڕه‌وانه‌ی په‌رله‌مانی كوردستانی كردووه و وتی: “ڕاپۆرته‌كه‌ی حكومه‌ت بۆ دانوستان كه بڵاوكراوه‌ته‌وه، زۆر ورده‌كاری تێدایه و ئه‌مڕۆ ئاراسته‌ی لیژنه‌ی دارایی ده‌كه‌ین بۆ ئه‌وه‌ی وردبینی بۆ بكات و خاڵی گرنگ ئه‌وه‌یه بگه‌ینه ڕێككه‌وتن له‌گه‌ڵ به‌غدا و هه‌رێمی كوردستان ئاماده‌یی بۆ ڕێككه‌وتن هه‌یه و هیچ بیانوویه‌ك بۆ حكومه‌تی عێراق نه‌ماوه، حكومه‌تی هه‌رێم ئاماده‌یه (250) هه‌زار به‌رمیل نه‌وته‌كه ڕاده‌ست بكات، به‌ڵام له بیری نه‌كه‌ین، عێراق به‌ره‌و هه‌ڵبژاردنی پێشوه‌خته ده‌ڕوات و له ئەنجومەنی نوێنه‌ران پشتیوانی كازمی به كه‌می ده‌كرێت، به‌ڵام ئێمه جگه له ڕێككه‌وتن هیچ بژارده‌یه‌كی دیكه‌مان نییه”.