دوای سەردانەکەی ئەمڕۆی بۆ بەغداد نێچیرڤان بارزانی لەگەڵ هاوپەیمانیی عەزم و ڕاوێژکاری ئاسایشی نیشتمانی کۆبووەوە.
لە راگەیەندراوی سەرۆکایەتیی هەرێمی کوردستان، بەیانیی ئەمرۆ نێچیرڤان بارزانی سەرۆکی هەرێمی کوردستان لەگەڵ موسەنا سامەڕائی سەرۆکی هاوپەیمانیی عەزم کۆبووەوە و هەردوولا جەختیان لە پێويستی و گرنگيى هاريكاریى هاوبهشى هێز و لايهنه عێراقييهكان بۆ تێپهڕاندنى سهختييهكان.
سەرۆکایەتیی هەرێم ڕایگەیاندووە، له كۆبوونهوهكهدا دوايين پێشهاته سياسى و ئهمنييهكانى وڵاتيان تاوتوێ كرد و جهختيان له پێويستی و گرنگيى هاريكاریى هاوبهشى هێز و لايهنه عێراقييهكان بۆ تێپهڕاندنى سهختييهكان و پشتگيرى له حكومهتى نوێى فيدراڵى بۆ سهرخستنى كارنامهكهى كردووەتەوە.
هەر ئەمڕۆ سەرۆکی هەرێمی کوردستان لەگەڵ قاسم ئەعرەجی راوێژکاری ئاسایشی نیشتمانیی عێراق کۆبووەوە، لە کۆبوونەوەکەدا باس لە کێسەکانی عێراق و هێرشەکانی ئێران و تورکیا بۆ خاکی هەرێمی کوردستان کراوە.
لەو چێوەیەدا سەرۆکی هەرێمی کوردستان لەگەڵ محەمەد شیاع سودانی سەرۆک وەزیرانی عێراق کۆبووەوە، ئەمە لەکاتێکدایە لە سەردانی پێشووتریشیدا لەگەڵ سەرۆک وەزیران کۆبووە.
بەیانیی ئەمڕۆ نێچیرڤان بارزانی گەیشتە بەغداد بۆ تەواوکردنی دیدار و کۆبوونەوەکانی سەردانەکەی پێشووی کە بەهۆی تەقینەوەکەی دهۆکەوە تەواونەکرا و گەڕایەوە هەرێمی کوردستان.
سەردانی پێشووی نێچیرڤان بارزانی لە رۆژی سێشەممە 22ی تشرینی دووەم بوو، بەمەبەستی کۆبوونەوە و دیدار لەگەڵ بەرپرسانی عێراقی، بەڵام بەهۆی رووداوی تەقینەوەی تانکییەکی غاز لە دهۆک کە بووەهۆی گیانلەدەستدان و برینداربوونی زیاتر لە 35 کەس، سەرۆکی هەرێم گەرایەوە هەرێمی کوردستان.