بنكەیەكی سەربازیی ئەمریكا لە رۆژئاوای كوردستان بۆردومانكرا

هێزەكانی هاوپەیمانان لە بنكەیەكی هێزەكانی ئەمریكا لە ناوچەی شەدادی لە ریفی حەسەكە بە دوو مووشەك كرانە ئامانج، وەك ئەوەی فەرماندەی ناوەندیی ئەمریكا ئاماژەی پێدا.

فەرماندەیی ناوەندیی ئەمریكا (سنتكۆم) روونیكردەوە، هێرشەكە هیچ زیانێكی گیانی نەبووە، هیچ زیانێكیشی بە بنكەكە و كەلوپەلەكانی هاوپەیمانان نەگەیاندووە.

ئاشكراشیكرد، هێزەكانی سوریای دیموكرات شوێنی هەڵدانی مووشەكەكانیان دۆزیوەتەوە و مووشەكی سێیەمیان لەهەمان شوێن بەدیكردووە كە نەتوانراوە هەڵبدرێت.

كۆڵۆنێل جۆ بۆچینۆ، وتەبێژ بەناوی فەرماندەیی ناوەندیی ئەمریكاوە رایگەیاند، هێرشی لەو جۆرە هێزەكانی هاوپەیمانان و هاوڵاتییانی مەدەنی دەخاتە بەردەم مەترسی، جگە لەوەی سەقامگیری و ئاسایشی ناوچەكە تێكدەدات.

بابەتی پێشتر

تەرمی دوو منداڵە خنکاوەکە دۆزرانەوە

بابەتی دواتر

بریندارێکی دیکەی تەقینەوەکەی دهۆک گیانیلەدەستدا

بابەتی پەیوەندیدار
Total
0
Share