كوردێك سەری یاریزانانی مۆندیال “چاكدەكات”

رێبینی دەلاک خەڵكی قەزای دەربەندیخانە و ساڵانێكە لە بەریتانیا وەك سەرتاش كاردەكات، زۆرێک لە یاریزانەکانی برایتن لای رێبین سەریان چاكکردووە.

ئەو سەرتاشە كوردە ئێستا لە قەتەرە و بەھۆی برایتنەوە، ئەمڕۆ سەری زۆرینەی یاریزانانی ھەڵبژاردەی وێڵزی چاكکردووە و تەواوی رۆژەکە لەگەڵ ھەڵبژاردەکەدا بووە.

بەپێی زانیارییەكان و وتەی شارەزایانی وەرزشی تۆپی پێ، بڕیارە رێبین كاری سەرتاشی بۆ یاریزانانی هەردوو ھەڵبژاردەی ئێران و ئیکوادۆریش بكات و دەڵێن، “رەنگە بەھۆی ماک ئەلیستێری ئەرجەنتینییەوە سەری چەند یاریزانێکی ئەو ھەڵبژاردەیەش چاکبکات”.

بابەتی پەیوەندیدار
زیاتر ببینە

چیرۆكی ئەو كچە منداڵەی لەژێر خانووی رووخاوی بومەلەرزەدا لەدایكبوو

پاش تێپەڕبوونی شەش مانگ بەسەر بومەلەرزەكەدا (عەفرا) كە چیرۆكی لەدایكبوونی لەژێر داروپەردووی رووخاودا سەرنجی جیهانی راكێشا بەمجۆرەی لێهاتووە.…
Total
0
Share