سەرجەم تیمەكانی شارەوانیی هەولێر خرانە حاڵەتی ئامادەباشییەوە

سەرۆكایەتیی شارەوانیی هەولێر رایدەگەیەنێت، سەرجەم تیمەكانی شارەوانیی هەولێر لە ئامادەباشیدان بۆ بەرگرتن لە مەترسییەكانی لافاو، هاوكات داوایەكیش ئاراستەی هاوڵاتییان دەكرێت.

بەپێی راگەیەندراوێكی سەرۆكایەتیی شارەوانیی هەولێر كە وێنەیەكی دەست تۆڕی میدیایی ئێستا كەوتووە و تێیدا هاتووە، بەپێی پێشبینییەكانی كەشناسیی ئەگەری بارانبارینێكی بەخوڕ هەیە بۆیە داوا لە هاوڵاتییان دەكەین لە كاتی كۆبوونەوەی ئاو لە هەر گەڕەك و كۆڵانێك و گیرانی ڕێڕەوەكانی ئاوەڕۆ لە ڕێگەی ژمارەی مۆبایلی تیمەكانمان لە شارەوانییەكانی (1،2،3،4،5،6)دەتوانن پەیوەندی بكەن بە تیمەكانەوە.

لە راگەیەندراوەكەدا هاتووە، داواكارین لە هاوڵاتییان زبڵ و خاشاك و پاشماوە نەخەنە ڕێڕەوەكانی ئاوەڕۆوە و لە كاتی دروستبوونی لافاو دوور بكەونەوە لە كەندەكانی ئاوەڕۆ، هەروەها بچنە شوێنی بەرز بۆ سەلامەتی گیانیان، دووربن لە شڵەژان و تیمەكانمان ئێشكگر دەبن بۆ هاوكاریتان ئێوەش هاوكاریی تیمەكانمان بكەن.

بابەتی پێشتر

(ڤیدیۆ) پۆرتوگال له‌ یارییه‌کی ئاگریندا له‌ گانای برده‌وه‌

بابەتی دواتر

لە سلێمانی كرێكارێك بەهۆی غازی سۆپاوە لە گەرماودا گیانیلەدەستدا

بابەتی پەیوەندیدار
زیاتر ببینە

پارێزگاری سلێمانی: داواكاریی فەرمانبەرانی گرێبەستی كۆمسیۆنمان پێشكەش بە سودانی كرد

هەڤاڵ ئەبوبەكر پارێزگاری سلێمانی رایدەگەیەنێت، داواكاریی فەرمانبەرانی گرێبەستی كۆمسیۆنی باڵای سەربەخۆی هەڵبژاردنەكانی عێراقمان پێشكەش بە سەرۆك وەزیرانی عێراق…
Total
0
Share