سودانی بەرەو کوەیت بەڕێکەوت

بەیانی ئەمڕۆ محەمەد شیاع سودانی سەرۆک وەزیرانی عێراق، بە سەردانێکی فەرمی بەرەو کوەیت بەڕێکەوت.

نوسینگەی سەرۆک وەزیرانی عێراق  بڵاویکردووەتەوە، “محەمەد شیاع سودانی بە سەردانێکی فەرمی بەغدادی بەرەو کوەیت جێهێشت”.

سودانی لە سەردانەکەیدا وەزیری دەرەوە و پیشەسازی پارێزگاری بەسرە یاوەری دەکەن.

بڕیارە لە سەردانەکەیدا سودانی لەگەڵ سەرۆک وەزیرانی کویت و پادشای کوەیت و سەرۆکی ئەنجومەنی ئومە کۆببێتەوە.

سەردانەکەی ئەمڕۆی سودانی دووەمین سەردانیەتی لەم هەفتەیەدا و لە دوای وەرگرتنی پۆستی سەرۆک وەزیرانی عێراق.

 

بابەتی پێشتر

لە ژاپۆن لە رێگەی کلێنسی تەوالێتەوە بەرەنگاری خۆکوشتن دەبنەوە

بابەتی دواتر

کەشناسی روونکردنەوە لەبارەی ئەو شەپۆلی بارانبارینە دەدات کە هەرێم دەگرێتەوە

بابەتی پەیوەندیدار
Total
0
Share