عادل حەسەن: بەهۆی ڕاگرتنی پلەبەرزكردنەوەوە هەموو مانگێك مووچەخۆران 120 هەزار دیناریان دەفەوتێت

ئەندامێكی ئەنجومەنی مامۆستایانی ناڕازی رایدەگەیەنێت، بەهۆی ڕاگرتنی پلەبەرزكردنەوەوە لە ساڵی 2014ەوە تا وەكو ئێستا مامۆستایان و فەرمانبەران شایستەی دوو پلەبەرزكردنەوە بوون و بۆیان نەكراوە كە مانگانە 120 هەزار دینار شایستەی پلەكانیان بووە و بۆیان ئەژمارناكرێت و دەفەوتێت.

عادل حەسەن ئەندامی ئەنجومەنی مامۆستایانی ناڕازی لە لێدوانێكدا بە تۆڕی میدیایی ئێستای ڕاگەیاند، لە ساڵی 2014ەوە پلەبەرزكردنەوەی مامۆستایان و فەرمانبەران ڕاگیراوە كە هەموو مووچەخۆرێك شایستەی دوو پلەبەرزكردنەوەیە و ئەگەر لانیكەم بۆ هەر پلەبەرزكردنەوەیەك 60 هەزار دینار ئەژماربكەین مانگانە مامۆستایان و فەرمانبەران لانیكەم 120هەزار دیناریان بۆ ئەژمارناكرێت لەكاتێكدا مووچەخۆران بەپێی ساڵانی خزمەت و دەرماڵەكەیان زیاتر لە 120 هەزار دینار شایستەی ئەو دوو پلەبەرزكردنەوەیەن كە بۆیان نەكراوە.

ئاماژەی بۆ ئەوەش كرد، هەوڵێك هەیە ئەگەر پلەبەرزكردنەوەش دەستپێبكات مووچەخۆران ئەو پلەبەرزكردنەوەیەی پێشتر شایستەیان بووە بۆیان ئەژمارنەكرێت كە ئەوەش جۆرێكە لە غەدر لە مووچەخۆران دەكرێت.

بابەتی پەیوەندیدار
زیاتر ببینە

تۆمەتبارێک دەستگیرکرا هەڕەشەری بڵاوکردنەوەی وێنەی لە کەسێک کردووە و داوای پارەی لێکردووە

کەسێک لەلایەن پۆلیسی سلێمانییەوە دەستگیرکرا کە هەڕەشەی بڵاوکردنەوەی وێنەی لە هاوڵاتییەک کردووە و لەبەرامبەردا داوای پارەی لێکردووە. بەڕێوەبەرایەتیی…
زیاتر ببینە

راگەیەندراوێكی بەپەلە لە بەڕێوەبەرایەتیی گشتیی ئۆپەراسیۆنەكانی ئاسایشەوە

بەڕێوەبەرایەتیی گشتیی ئۆپراسیۆنەكانی ئاسایش، گروپێكی مەترسیداری چەكداری داعش(ویلایەتی كوردستان) هەڵوەشاندەوە و تۆڵەی شەهیدانی (قەرەداغ و ناوشوان)دەكاتەوە. لە راگەیەندراوەكەی…
Total
0
Share