مامۆستایانی وانەبێژ دادەمەزرێندرێن

جێگری سەرۆكی رێكخراوی یەكێتیی مامۆستایانی كوردستان رایدەگەیەنێت، لە ڕێگەی پڕۆژەیەكەوە گرفتی مامۆستایانی وانەبێژ چارەسەردەكرێت و جەختیشدەكاتەوە بەپێی دوایین ڕێنماییەكانی ئەنجومەنی وەزیران كە دەرچووێندراوە ئاماژە بە چارەسەركردنی كێشەی مامۆستایانی وانەبێژ كراوە.

عەبدولواحید محەمەد جێگری سەرۆكی رێكخراوی یەكێتیی مامۆستایانی كوردستان لە لێدوانێكدا بە تۆڕی میدیایی ئێستای راگەیاند، وەزارەتی پەروەردەی هەرێم لە ڕێگەی پڕۆژەیەكەوە كە پێشكەشی ئەنجومەنی وەزیرانی كردووە بۆ دامەزراندنی مامۆستایانی وانەبێژ، بەڵام ئەو بابەتە پێویستدەكات ئەنجومەنی ڕاژەی ئاگاداربێت، چونكە دواجار هەموو بابەتەكان دەچێتەوە بۆ ئەنجومەنەكە و جگەلەوەش پێویستی بە تەرخانكردنی بودجەی پێویست هەیە لەلایەن وەزارەتی داراییەوە.

ئاماژەی بۆ ئەوەش كرد، لە ئێستا مامۆستایانی وانەبێژ یەك لەسەر پێنجی كۆی مامۆستایان پێكدەهێنن بۆیە ناكرێت میلاكی پەروەردە بەو شێوەیە بێت و هەموو هەوڵەكان بەو ئاراستەیە كە مامۆستایانی وانەبێژ دابمەزرێندرێن.

بابەتی پێشتر

عێراق لە مەسیحییەكان چۆڵدەكرێت

بابەتی دواتر

تەندروستیی سلێمانی: تەندروستیی بریندارانی ڕووداوەكەی سلێمانی جێگیرە

بابەتی پەیوەندیدار
Total
0
Share