کرێکارێک لە حەوزێکی ماسیدا خنکا

بەیانی ئەمڕۆ لە قەزای خەباتی سەر بە پارێزگای هەولێر لە حەوزێکی ماسیدا خنکا.

ئەمڕۆ دووشەممە لە گوندی دوستەپەی سنووری قەزای خەبات، کرێکارێک بە ناوی هیمداد مەغدید، تەمەن 19 ساڵ، دانیشتووی هەولێرە بە رەگەز کورد کەوتە ناو حەوزێکی ماسی و خنکا.

لە دوای رووداوەکە، لەلایەن تیمەکانی بەرگری شارستانیی خەباتەوە توانرا تەرمەکە دەربهێنرێتەوە و رەوانەی پزیشکی دادی هەولێر بکرێت.

 

بابەتی پەیوەندیدار
زیاتر ببینە

هاتوچۆی سلێمانی لەبارەی بەربەستکردنی شەقامێکەوە شۆفێران ئاگاداردەکاتەوە

بەڕێوەبەرایەتیی ھاتوچۆی سلێمانی شۆفێران ئاگاداردەکاتەوە و رایدەگەیەنێت، لاینێکی پردی تاسڵوجە بە ئاڕاستەی بازگەکە بەربەستکراوە. لە راگەیەندراوێکدا بەڕێوەبەرایەتیی ھاتوچۆی…
Total
0
Share