قوباد تاڵەبانی لێپرسراوی سكرتارییەتی سەرۆك مام جەلال، پەیامێكی بۆ رۆژی شەهیدانی یەكێتیی نیشتمانیی كوردستان بڵاوكردەوە و دەڵێت، “لە رێبازی شەهیدان لانادەین و لە ئاستی ئەو بەرپرسیارێتییە دەبین تا دواهەناسەمان”.
لە پەیامەكەیدا لێپرسراوی سكرتارییەتی سەرۆك مام جەلال نووسیویەتی، “لە یەكەم شەهیدەوە تا دوا شەهیدمان؛ تۆمارێکی پڕ شانازین بۆ یەكێتییەکەمان و گەلەکەمان بە گشتی. لەبەر ئەم تۆمارە، حزبەکەمان بە شانازییەوە هەڵگری ناسنامەی؛ حزبی شەهیدانە”.
قوباد تاڵەبانی جەختدەكاتەوە، “بەڵێنمانداوە لەو رێبازە لانەدەین و بەردەوام بین. ئێمە بە فەخرەوە یەکێتین و لە ئاستی ئەو بەرپرسیارێتییەش دەبین تا دواهەناسەمان. دروود بۆ گیانی پاکی شەهیدانی رێگەی رزگاریخوازی گەلەکەمان”.