ئه‌مشه‌و یه‌کشه‌ممه، گه‌ڕی یه‌که‌می قۆناغی کۆمه‌ڵه‌کانی جامی جیهانی 2022 له قه‌ته‌ر به یاریی نێوان هه‌ڵبژارده‌ی خانه‌خوێ و ئیکوادۆر ده‌ستیپێکرد، ئیکوادۆر بردنه‌وه‌یه‌کی گه‌وره و له هه‌مان کاتدا ئاسانی تۆمارکرد.
هه‌ڵبژارده‌ی قه‌ته‌ر له یاریگای (البیت) یاریی ده‌ستپێکی مۆندیالی 2022ی به‌رامبه‌ر هه‌ڵبژارده‌ی ئیکوادۆر ئه‌نجامدا، یارییه‌که به ئه‌نجامی دوو گۆڵی بێوه‌ڵام له به‌رژه‌وندیی یاریزانانی گوستاڤۆ ئالفارۆ کۆتاییهات.
گۆڵه‌کانی “لاتریکۆلۆر”ی ئه‌مریکای لاتین له خوله‌که‌کانی 16 و 31 له‌لایه‌ن ئینێر ڤالێنسیاوه تۆمارکران، به شێوه‌یه‌کی گشتی هه‌ڵبژارده زه‌ردپۆشه‌که توانی له تایمی یه‌که‌م و دووه‌مدا کۆنتڕۆڵی ورده‌کارییه هونه‌رییه‌کان و یاریگا بکات.
به‌پێی ئه‌نجامه تۆمارکراوه‌که، هه‌ڵبژارده‌ی ئیکوادۆر به کۆکردنه‌وه‌ی سێ خاڵ و به‌شێوه‌یه‌کی کاتی چووه پله‌ی یه‌که‌می گرووپی یه‌که‌م، که له هه‌ڵبژارده‌کانی هۆڵه‌ندا، ئیکوادۆر، قه‌ته‌ر، سه‌نیگال پێکهاتووه.