ئەنجومەنی نوێنەرانی عێراق بەرنامەی کاری کۆبوونەوەی ڕۆژی دووشەممەی راگەیاند.
بەپێی ڕاگەیەندراوی ئەنجومەنی نوێنەرانی عێراق، کۆبوونەوەکە لە پێنج تەوەر پێکدێت و لە کاتژمێر 11:00ی پێشنیوەڕۆ دەستپێدەکات.
تەوەری یەکەمی کۆبوونەوەکە، خوێندنه‌وه‌ی یه‌كه‌مە بۆ پرۆژه‌یاسای پابه‌ندكردنی كۆماری عێراق به كۆنگره‌ی لاهای نێوده‌وڵه‌تی ده‌كرێت، تەوەرێکی دیکەش بریتی دەبێت لە خوێندنه‌وه‌ی یه‌كه‌م بۆ پرۆژه‌یاسای په‌سه‌ندكردنی رێكه‌وتنی هه‌ماهه‌نگیی نێوان عێراق و رێكخراوی نه‌ته‌وه‌یه‌كگرتوه‌كان بۆ په‌ره‌پێدانی پیشه‌سازی.