سەماكارێك لە بەغداد لەلایەن براكەیەوە كوژرا

كچێك كە وەك سەماكار لە یانەیەكی شەوانە لە بەغداد كاریدەكرد، لەلایەن برایەكی خۆیەوە كوژرا.

میدیا عێراقییەكان لەزاری سەرچاوە ئەمنییەكانەوە بڵاویانكردەوە، لە گەڕەكی شوڕتەی ناوچەی دۆرەی بەغدادی پایتەخت، كەسێك خوشكێكی خۆی بە چەقۆ و فیشەك كوشت.

كچەكە وەك (سەماكار) لە یانەیەكی شەوانەی بەغداد كاریكردووە و لەگەڵ ژمارەیەك هاوڕێیدا نیشتەجێی ئەو گەڕەكە بووە و پێشتر لە كەسوكاری هەڵهاتووە.

بەپێی سەرچاوەكان “بكوژرەكە برایەتی، دوای رووداوەكەش بەرەو شوێنێكی نادیار هەڵهاتووە”.

بابەتی پێشتر

نوێترین دیمەنی هەسارەی زەوی لە دوورەوە بڵاوكرایەوە

بابەتی دواتر

شارێک دروستدەکرێت کە لەسەر ئاو دەجوڵێت

بابەتی پەیوەندیدار
Total
0
Share