وڵاتانی بەشدار لە لوتکەی ئاووهەوا ڕێککەوتنێکی گشتگیریان بۆ گۆڕانکارییەکانی ئاووهەوا واژووکرد و بڕیاریشیاندا سندوقێکی تایبەت بە قەرەبووکردنەوەی زیانەکانی گۆڕانکارییەکانی ئاووهەوا دابمەزرێنن.
لە دوایین دانیشتنی وڵاتانی بەسدار لە لوتکەی ئاووهەوا لە شەرمەشێخی میسر ڕێککەوتنێکی گشتگیر لەبارەی ئاووهەواوە واژووکرا، ڕێککەوتنەکە لایەنێکی سیاسیشی هەیە کە دەبێت هەموو وڵاتان پێوەی پابەندبن.
وەزیری دەرەوەی میسر کە سەرۆکایەتیی کۆنگرەکەی دەکرد ڕایگەیاند، سندوقەکە بۆ قەربووکردنەوەی زیانەکانی گۆڕانکارییەکانی ئاووهەوایە بەتایبەتی لە وڵاتە هەژارەکاندا.
هەروها لیژنەیەک بۆ جێبەجێکردنی ڕێککەوتنی کۆنگرەکە و بڕیای دامەزراندی سندوقی زیانەکانی گۆرانکارییەکانی ئاووهەوا دیاریکرا، کە دەبێت تا کۆتایی ساڵی 2023 کارەکانیان دەستپێبکەن.