موقتەدا سەدر باسی “خۆشەویستی” دەكات

موقتەدا سەدر باسی خۆشەویستی دەكات، بە جۆرێك كە وەك خۆی نووسیویەتی، “دەچێتە دڵەوە و هیچ بەربەستێك رایناگرێت، چەند زۆر بخایەنێت پتەوتر دەبێت و گەشەدەكات، كڵپەدەكات و گڕدەگرێت”.

موقتەدا سەدر رێبەری رەوتی سەدر، لە تویتێكدا چەمكی “خۆشەویستی” تاوتوێدەكات و بەوە ناوزەدی دەكات كە “هیچ بەربەستێك رایناگرێت و دەچێتە دڵەوە”.

سەدر دەڵێت، “كینەلەدڵان خۆشەویستییان گۆڕیوە بۆ جەنگ و بەڵا، خۆشەویستی تەنها لە ڕەمك و ئارەزووبازیدا كورتكراوەتەوە و خۆشەویستیی باوك، رۆڵەكان، هاوڕێ و نیشتمان و تەنانەت خۆشەویستیی خودایان لەیادكردووە”.

سەدر نووسیویەتی، “كام ئازادییە تایبەتەیە مافی ئەوەت پێدەدات خۆشەویستیی وێرانبكەیت و بیسڕیتەوە و بەدكارانە بیگۆڕیت، نەخێر، ئەوە ئارەزووە و بە هیچ جۆرێك پەیوەندیی بە خۆشەویستییەوە نییە”.

بابەتی پێشتر

سلێمان هەڵشۆیی و بریكارەكەی جارێكی دیكە پارەیان لە هاوڵاتییان وەرگرتووە؟

بابەتی دواتر

حكومەتی هەرێم: چەك بە قاچاخ نەنێردراوەتە ئێران

بابەتی پەیوەندیدار
زیاتر ببینە

بنەمای (5-30).. رێگایەكی ئاسان و سوودبەخش بۆ ئەوانەی ماوەیەكی درێژ دادەنیشن

شێوازی ئێستای ژیان زۆرینەمان ناچاردەكات ماوەیەكی درێژ بە دانیشتنەوە بەسەرببەین، بەتایبەت ئەوانەی كارەكانیان لە نوسینگەكاندا بەسەردەبەن. توێژینەوەیەكی ئەمریكی…
Total
0
Share