پێکدادان لە نێوان فڕۆکەیەک و ئۆتۆمبێلێكی ئاگرکوژێنەوە روویدا و دەیان قوربانی لێکەوتەوە

لە فڕۆکەخانەی لیمای پایتەختی پیرۆ لە کاتیی نیشتنەوەیدا فڕۆکەیەک خۆی کێشا بە ئۆتۆمبێلێکی ئاگر کوژێنەوەدا و بەهۆیەوە زیاتر لە 60 کەس بوونە قوربانی.

وەزارەتی تەندروستیی پیرۆ بڵاویکردووەتەوە، “لە رووداوی پێکدادانی نێوان فڕۆکەیەکی نەفەرهەڵگر و ئۆتۆمبێلێکی ئاگرکوژێنەرەوە، دوو کەس گیانیان لەدەستداوە کە کارمەندی ئاگرکوژێنەرەوە بوون، 61 کەسیش بە برینداری گواستراونەتەوە بۆ نەخۆشخانەکان و برینی ژمارەیەکیان سەختە.

لای خۆیەوە هێڵی ئاسمانی لاتام کە خاوەنی فڕۆکەکەیە ئاماژەی بەوە کرد، “نازاندرێت لە کاتی رووداوەکەدا ئەو ئۆتۆمبێلی ئاگرکوژێنەوەیە بە چ هۆکارێک چووەتە سەر رێڕەوی نیشتنەوەی فڕۆکەکە”.

لەمساڵدا ئەمە دووەمین رووداوە کە بەسەر هێڵی ئاسمانی لاتامی چیللی دێت، لە رووداوی یەکەمیاندا بە ناچاری لە فڕۆکەخانەیەک نیشتەوە و تووشی زیانێکی ماددی زۆر بوو.

 

بابەتی پەیوەندیدار
زیاتر ببینە

بافڵ جەلال تاڵەبانی: بە هەموو شێوەیەك دژی ئەو هەوڵانە دەوەستینەوە كە دەیانەوێت بەربەست لەبەردەم ئەنجامدانی هەڵبژاردنێكی بێگەرد دروستبكەن

بافڵ جەلال تاڵەبانی، سەرۆكی یەكێتیی نیشتمانیی كوردستان لە واشنتن لەگەڵ برێت مەكگۆرك، رێكخەری كۆشكی سپی بۆ كاروباری رۆژهەڵاتی…
Total
0
Share