بافڵ جەلال تاڵەبانی: دڵمان لەگەڵ خێزان و كەسوكاری قوربانییانی ڕووداوە دڵتەزێنەكەی ئەمشەوی سلێمانییە

سەرۆكی یەكێتیی نیشتمانیی كوردستان رایدەگەیەنێت، “دڵمان لەگەڵ خێزان و كەسوكاری قوربانییانی ڕووداوە دڵتەزێنەكەی ئەمشەوی سلێمانییە و هاوسۆزیی خانەوادە بەرێزەكانیانین و هیوای زوو چاكبوونەوە بۆ برینداردەكان دەخوازین و خۆمان بە هاوبەشی ئەم خەمە گەورەیە دەزانین”.

بافڵ جەلال تاڵەبانی سەرۆكی یەكێتیی نیشتمانیی كوردستان پەیامێكی لەبارەی ڕووداوەكەی ئەمشەوی گەڕەكی كازیوەی شاری سلێمانی بڵاوكردەوە و ڕایگەیاند، “دڵمان لەگەڵ خێزان و كەسوكاری قوربانییانی ڕووداوە دڵتەزێنەكەی ئەمشەوی سلێمانییە و هاوسۆزیی خانەوادە بەرێزەكانیانین و هیوای زوو چاكبوونەوە بۆ بریندارەكان دەخوازین و خۆمان بە هاوبەشی ئەم خەمە گەورەیە دەزانین”.

لە پەیامەكەی سەرۆكی یەكێتیدا هاتووە، “داوا لە دامەزراوە پەیوەندیدارەكان دەكەم بە ئەوپەڕی دڵسۆزی و خۆنەویستییەوە ئەركەكانیان راپەڕێنن و هەموو تواناكانی خۆیان لە پێناو بە هاناوەچوونی لێقەومان بخەنەگەڕ”.

بابەتی پەیوەندیدار
Total
0
Share