لە سلێمانی تەقینەوەیەك ڕوویدا.. چوار كەس گیانیان لەدەستدا و نۆ كەسی دیكەش برینداربوون 

كەمێك پێش ئێستا لە گەڕەكی كازیوەی شاری سلێمانی و نزیك لە شووقەكانی گۆیژە سیتی تەقینەوەیەك ڕوویداوە بەپێی زانیارییەكان زیاتر لە 20 كەس برینداربوون و خانوویەكی سێ نهۆمی ڕووخا.

لە زانیارییەكاندا هاتووە، تەقینەوەكەوە بەهۆی تەقینی تانكی غازی شلی (ئێڵ پی جی) بووە.

سامان نادر بەڕێوەبەری سەنتەری فریاكەوتنی خێرای سلێمانی لە لێدوانێكدا بە تۆڕی میدیایی ئێستای راگەیاند، “چەند تیمێكمان بەرەو شوێنی ڕووداوەكە دەڕۆن و تائێستا هیچ زانیارییەك لەبارەی قوربانییانی ڕووداوەكە نەزاندراون.

بابەتی پەیوەندیدار
زیاتر ببینە

بەڕێوەبەری سایلۆی سلێمانی: پڕۆسەی نۆرەگرتنی ئەمساڵ دەبێتە ئەلیکترۆنی بەڵام بە سوودی جوتیاران نییە

بەڕێوەبەری سایلۆی سلێمانی ڕایدەگەیەنێت، گۆڕینی شێوازی وەرگرتنی جوتیاران، کێشە دروستدەکات و کێشە بۆ جوتیاران دروستدەکات. نەسرین ئەحمەد، بەڕێوەبەری…
Total
0
Share