لە خۆپیشاندانەكانی پیرەمەگرون ئەفسەرێك فیشەك بەر شوێنێكی هەستیاری كەوتووە

لە خۆپیشاندانەكانی پیرەمەگرون فیشەك بەر شوێنێكی هەستیاری ئەفسەرێك كەوتووە و برینداربووە، خۆپیشاندانەكانیش بەردەوامن و تا ئێستا بارەگای دوو حزب سوتێندراون.

بەگوێرەی زانیارییەكانی تۆڕی میدیایی ئێستا، خۆپیشاندانەكانی شارۆچكەی پیرەمەگرون بەردەوامن و پاش ئەوەی بارەگای كۆمیتەی یەكێتی و مەكۆی گۆڕان لەلایەن خۆپیشاندەرانەوە سوتێندران، ئێستا خۆپیشاندەران چونە سەر بارەگای ناوچەی پارتی و ئاگریان لەو بارەگایەش بەردا.

هەروەها هاوكاتی بڵاوكردنەوەی ئەم هەواڵە، گرژییەكان لە پیرەمەگرون بەردەوامن و دەنگی تەقەیەكی زۆر دەبیسترێت.

لەلایەكی دیكەوە، سامان نادر، بەڕێوبەری سەنتەری فریاكەوتنی سلێمانی تایبەت بە تۆڕی میدیایی ئێستای وت، “ئەفسەرێكی پۆلیس كە نازانین سەر بە چ هێزێكە، لە خۆپیشاندانەكانی پیرەمەگرون فیشەك بەر ‘سمت’ی كەوتووە و بریندار بووە، ئێستا لە نەخۆشخانەی فریاكەوتنی شارە لە سلێمانی بۆ ئەوەی چارەسەری پێویستی بۆ بكرێت”.

بەڕێوبەری سەنتەری فریاكەوتنی سلێمانی ئەوەشی خستەڕوو، “ئەو ئەفسەرە ناوی (ھ.خ)ە و تەمەنی 33 ساڵە، بە لەلایەن خۆپیشاندەرانەوە تەقەی لێكراوە و بریندار بووە”.

بابەتی پەیوەندیدار
زیاتر ببینە

بە چەند قۆناغێک قەرەبووکردنەوەی کاسبکارانی دارەسووتاوەکە جێبەجێدەکرێت

بە چەند قۆناغێک قەرەبووی کاسبکارانی بازاڕی دارەسووتاوەکە جێبەجێدەکرێت بەپێی ئەو خەمڵاندنەی بەرگریی شارستانیی سلێمانی دیاریدەکات. عەتا محەمەد، بەڕێوەبەریی…
Total
0
Share