تەقینەوەیەکی دیکە ئیستانبوڵی هەژاند

درەنگانی شەوی رابردوو تەقینەوەیەکی دیکە لە ناوچەی فاتیح لە ناوەڕاستی ئیستانبوڵ  روویدا.

بە پێی میدیا تورکییەکان، “درەنگانی شەوی رابردوو لە ناوچەی فاتیح لە ناوەڕاستی شاری ئیستانبوڵ ئۆتۆمبێلێک گڕیگرتووە   و دەنگی تەقینەوەش دروستبووە و بەهۆی زۆری ئاگرەکەی ژمارەیەک ئۆتۆمبێلی دیکە ئاگریان گرتووە”.

لە رووداوەکەدا شەش ئۆتۆمبێل بە تەواوی سووتان، بەڵام جگە لەو زیانە ماددیانە هیچ زیانێكی گیانی بە دواوە نەبووە.

تا ئێستا بەرپرسە ئەمنییەکانی تورکیا هۆکاری رووداوەکە و ئەوەی کە تیرۆرستی بووە یان نا، ئاشکرا نەکردووە.

ئەمە لەکاتێکیدایە لە سێ رۆژی رابردوودا تەقینەوەیەکی بەهێزی دیکە شارەکەی هەژاند و بەهۆیەوە دەیان کەس کوژران و برینداربوون.

 

بابەتی پەیوەندیدار
زیاتر ببینە

رێکخراوی لێبوردنی نێودەوڵەتی: دەستبەجێ هێرش بۆسەر هاوڵاتییانی مەدەنی رابگیرێت

رێکخراوی لێبوردنی نێودەوڵەتی بەیاننامەیەکی لەبارەی دۆخی حەلەب بڵاوکردەوە و داوایکرد، دەستبەجێ هێرش بۆسەر هاوڵاتییانی مەدەنی و گەڕەکە نیشتەجێبوونەکان…
زیاتر ببینە

سێنتکۆم: هیچ مووشەکێکی بالیستی نزیکی کەشتیی فرۆکەهەڵگریی ئەبراهام لینکۆڵن نەبووەتەوە

فەرماندەیی ناوەندی هێزەکانی ئەمریکا ئاشکرایدەکات، هیچ مووشەکێکی بالیستیی ئێران، نزیکی کەشتیی فرۆکەهەڵگریی جێراڵد فۆرد نەکەوتووەتەوە. فەرماندەیی ناوەندی هێزەکانی…
Total
0
Share