کوڕەکەی ئەردۆغان بە بەراوردکردنی ژیانی گەنجان لە تورکیا و ئەمریکا توڕەییان زیاتر دەکات

بیلال ئەردۆغان کوڕی ڕەجەب تەیب ئەردۆغانی سەرۆک کۆماری تورکیا ڕەخنە لە کۆچی گەنجانی وڵاتەکەی دەگرێت بەوەی کۆچ دەکەن بۆ دەرەوەی، ئەو بەراوردی نێوان کارێکی سێ هەزار دۆلاری لە ئەمریکا دەکات بە کارێک لە وڵاتەکەی خۆیان بە پێنج هەزار لیرە و دەڵێت، بەو کارەی ئەمریکا ناتوانن ژیانێکی باشتر دابینبکەن، ئەم لێدوانەی کوڕەکەی ئەردۆغان جارێکی زیاتر ناڕەزایی و توڕەیی گەنجان بەرزدەکاتەوە.

گەنجانی تورکیا مشتومڕی زۆریان لەناو تۆڕە کۆمەڵایەتییەکان لەوبارەیەوە کردووە و ڕەخنەی توندی لێدەگرن بەوەی، کوڕەکەی ئەردۆغان کە ئەندامی ئەنجومەنی ڕاوێژکاریی دامەزراوەی گەنجانی تورکیایە، خۆی 15 ساڵ لە دەرەوەی تورکیا ژیاوە و لەنێوان هەردوو وڵاتی ئەمریکا و ئیتالیا هاتوچۆی کردووە، گەنجانی تورکیا دەڵێن کە لێدوانەکانی زیاتر بۆ گاڵتەپێکردن دەبێت، ئەمە لەکاتێکدا خواستی گەنجانی تورکیا بۆ کۆچکردن بۆ دەرەوەی وڵات بەهۆی قەیرانە ئابورییەکان و بەرزبوونەوەی ڕێژەی بێکاری و هەڵاوسان ڕۆژ بە ڕۆژ ڕوو لە هەڵکشانە.

ئێوارەی دوێنێ بیلال ئەردۆغان دەقاودەق وتی، “ئەگەر لە ئەمریکا سێ هەزار دۆلار داهاتتان بێت لە مانگێکدا ناتوانن ژیانێکی باشتر دەستبخەن بەراورد بە کارێک کە پێنج هەزار لیرە داهاتەکەتان بێت لە تورکیا”.

لە تۆڕەکۆمەڵایەتییکان ڕەخنە و توڕەیی گەنجانی تورکیا دابارین بەسەر کوڕەکەی ئەردۆغاندا، یەکێک لەو گەنجانە لە پێگەی تویتەر نووسیویەتی، “وابزانم بیلال ئەردۆغان واتێگەیشتووە یەک لیرە بەرامبەرە بە یەک دۆلار”.

ژمارەیەکی دیکە پرسیاری ئەوەیان کردووە لەکوێی تورکیا بگەڕێن کە کارێکی سێ هەزار دۆلاریان دەستبکەوێت “سێ هەزار دۆلار ئێستا بەرامبەر بە 44 هەزار و 520 لیرەی تورکی” کە ئەوە مانگانەیەکی زۆر بەرزە و لەو وڵاتە دەستکەوتنی مەحاڵە، کە تێکڕای مانگانەی کار لەو وڵاتە دەگاتە چوار هەزار و 250 لیرە کە بەرامبەرە بە 287 دۆلاری ئەمریکی.

کوڕەکەی ئەردۆغان لە لێدوانەکەیدا ڕوودەکاتە ئەو گەنجانەی دەیانەوێت بڕۆنە دەرەوەی وڵات بۆ خوێندن و دەڵێت، “گەنجان دەتوانن ئەوە بکەن کارێکی باش دەکەن بەڵام ئەوەتان بیرنەچێت دواتر بگەڕێنەوە بۆ وڵات”، “کارێکی هەڵەیە مرۆڤ حەزبکات بڕواتە دەرەوەی وڵاتەکەی خۆی”.

بیلال ئەردۆغان لە وتەکانیدا ڕەخنەی لە ژیانی لە ئەمریکا گرت و ڕایگەیاند، “ژیان لە ئەمریکا سەختی زۆری هەیە، پەیداکردنی نان زۆر قورسە، دەبێت بژێوییەکەت لە قوڕگی شێردا دەربێنی، ئەو تێڕوانینە ڕاست نییە کە خۆشگوزەرانی لەوێ هەیە ئەمە بۆ وڵاتانی ئەوروپاش ڕاستە”.

ئەمە لەکاتێکدایە پێشتر ڕاپرسییەکان لە کۆتایی ساڵی 2021دا دەریانخستووە، زیاتر 70%ی گەنجانی تورکیا چ بۆ خوێندن چ بۆ دابینکردنی ژیانیان دەیانەوێت کۆچ بکەن و وڵاتەکەیان بەجێبهێڵن.

بابەتی پێشتر

كۆریای باكوور ئامادەكاری بۆ تاقیكردنەوەی ئەتۆمی دەكات

بابەتی دواتر

نامە و تویت، وێنە و ڤیدیۆ دەبنەهۆی قورسكردنی هەسارەی زەوی

بابەتی پەیوەندیدار
زیاتر ببینە

په‌رله‌مانى توركیا ماوه‌ى مانه‌وه‌ى سوپاى وڵاته‌كه‌ى له‌ ئازه‌ربایجان درێژكرده‌وه‌

په‌رله‌مانى توركیا ماوه‌ى مانه‌وه‌ى سوپاى وڵاته‌كه‌ى له‌ خاكى ئازه‌ربایجاندا درێژكرده‌وه‌. به‌پێی هه‌واڵى میدیا نێوخۆییه‌كانى توركیا، له‌ دانیشتنى په‌رله‌مانى…
زیاتر ببینە

دۆلار كەمێك بەرزبووەوە

نرخی دراوەكان بۆ ئەمڕۆ سێشەممە لە بازاڕەكانی هەرێمی كوردستان بڵاوکرانەوە، نرخی دۆلار بەراورد بە داخستنی بازاڕ لە دوێنێ…
Total
0
Share