شارەوانی بۆ بەڵێندەران: پڕۆژەی خزمەتگوزاری جێبەجێبكەن

سەرۆکایەتیی شارەوانیی سلێمانی، بەڵێندەران و کۆمپانیاکان ئاگاداردەکاتەوە کە چەند پڕۆژەیەکی خزمەتگوزاریی ئاو و ئاوەڕۆ جێبەجێدەكرێن و باسی مەرجەكان دەكات.

لە ئاگادارینامەیەكدا كە وێنەیەكی دەست تۆڕی میدیایی ئێستا كەوتووە، سەرۆکایەتیی شارەوانیی سلێمانی ئاماژەی بۆ ئەوە كردووە كە ئەو پڕۆژە خزمەتگوزارییانە پڕۆژەی شارەوانین و سەرجەم کارەکانیان لە لایەن شارەوانییەوە ئامادەکراون، بەڵام بەو پێیەی لەسەر بودجەی گەشەپێدانی ھەرێمەکانن، بەڵێندەران جێبەجێیاندەكەن.

شارەوانیی سلێمانی دەڵێت، “پڕۆژەكان بۆ سێیەم جار و کۆتایی لە پارێزگای سلێمانی بانگەوازیان بۆ دەکرێت، بۆ ئەو مەبەستەش ھەر کۆمپانیا و بەڵێندەرێک مەرجەکانی بانگەوازەکەی تیادایە، سەردانی پارێزگای سلێمانی/ ھۆبەی تەندەرین/ نھۆمی زەمینی بکات بۆ وەرگرتنی تەندەر”.

لە ئاگادارینامەكەدا سەرۆکایەتیی شارەوانیی سلێمانی ئاشكرایكردووە، بەڵێندەران و كۆمپانیاكان دەتوانن بۆ وەرگرتنی زانیاری لەبارەی پڕۆژەکانەوە، سەردانی سەرۆکایەتیی شارەوانیی سلێمانی بکەن.

بابەتی پەیوەندیدار
زیاتر ببینە

فراکسیۆنی یەکێتی و فراکسیۆنی بابیلۆن لەبارەی دواخستنی کۆبوونەوەی ئەنجومەنی پارێزگای کەرکوک راگەیەندراوێکیان بڵاوکردەوە

لەدوای دواخستنی کۆبوونەوەی ئەمڕۆی ئەنجومەنی پارێزگای کەرکوک فراکسیۆنەکانی یەکێتی و بابلیۆن لە راگەیەندراوێکی هاوبەشدا رایانگەیاند، سوورن لەسەر پێکهێنانی…
Total
0
Share