دابەشکردنی نەوت لە پێنجوێن دەستپێدەکات

تانكەری نەوت

قائیماقمیەتی پێنجوێن رایگەیاند، رۆژی چوارشەممە دابەشکردنی نەوتی سپی لە سنوورەکە دەستپێدەکات و چەند قۆناغێك دەخایەنێت.

قائیمقامیەتی قەزای پێنجوێن ئەمڕۆ دووشەممە بڵاویکردەوە، “”ئاگاداری دانیشتووانی قەزای پێنجوێن و هەردوو ناحیەی گەرمک و ناڵپارێز دەکەین کە رۆژی چوارشەممە یەکەم وەجبەی نەوتی سپی دێت بۆ قەزای پێنجوێن و بەسەر هاوڵاتییان دابەشدەکرێت.”

ئاماژەی بەوەش کردووە، “بە کارتی سوتەمەنی ( پێنجوێن کۆدی 283) و کۆپی ناسنامە یاخود هەر بەڵگەنامەیەکی تری فەرمی نەوتەکە دەدرێت بە هاوڵاتییان، نرخی یەک بەرمیل نەوت بە 103 هەزار و 500 دینار دەبێت”.
ئاشکراشی کرد، “داوا لە هاوڵاتییان دەکەین لە گەڕەکەکانی خۆیاندا بەرمیل ریزبکەن چونکە بە چەند قۆناغێک لە تەواوی ناوچەکە دابەشدەکرێت”.

 

بابەتی پێشتر

شەڕ و ئاژاوە نییە.. مووشەکی ئەتۆمی-یش قەتەر ڕاناگرێت

بابەتی دواتر

زانایان سەرکەوتووبوون لە دیاریکردنی ئەو خانانەی یارمەتیی چاکبوونەوەی ئیفلیجی دەدەن

بابەتی پەیوەندیدار
Total
0
Share