بە ڤیدیۆ.. بارەگای حزبی دیموکرات لە کۆیە بۆردومانكرا

كەمێك لەمەوبەر سێ مووشەك بەر بارەگای حزبی دیموكرات لە كۆیە كەوتن و وەزارەتی تەندروستی زیانەكانی ئاشكراكرد.

پەیامنێری تۆڕی میدیایی ئێستا رایگەیاند، سێ مووشەك نراون بە بارەگای حزبی دیموكرات لە كۆیە و بەپێی زانیارییەكان بۆردومانەكە لە رێگەی چەند درۆنێكەوە ئەنجامدراوە، بەو هۆیەوە خوێندكاران ناوەندەكانی خوێندنیان لە كۆیە چۆڵكردووە.

لەبارەی زیانەكانی مووشەكبارانەكەوە، وەزارەتی تەندروستیی هەرێمی كوردستان ڕایگەیاند، “هەشت بریندار و یەک شەهید گەیەندراونەتە نەخۆشخانە، ئەمبوڵانس و تیمەکانی پزیشکی و نەخۆشخانە لە ئامادەیی پێشوازیكردن لە برینداران و چارەسەرکردنیاندان”.

وەزارەتی تەندروستی لە راگەیەندراوێكدا پێشبینیكردووە ژمارەی قوربانییانی مووشەكبارانەكە زیاترببن.

هاوكات لە سنووری برادۆست ناوچەكانی بەربزێن و بناری چیای سەقەر تۆپبارانكران و تا ئێستا زیانەكانی تۆپبارانكردنەكە نەزانراوە.

 

بابەتی پەیوەندیدار
زیاتر ببینە

قائیمقامیەتی سلێمانی ده‌ستیبه‌سه‌ر بڕێكی زۆر ده‌رمانی جوانكاریدا ‌گرت

قائیمقامیەتی سلێمانی ڕایگەیاند، به‌هۆی دروستكردنی مه‌ترسی بۆ ته‌ندروستیی ئه‌و كه‌سانه‌ی به‌كاریانده‌هێنن، ده‌ستیان به‌سه‌ر بڕێك له‌و ده‌رمانانه‌دا گرتووە كە…
Total
0
Share