سبەینێ نەوتی سپی لەم شوێنانە دابەشدەكرێت

لیژنەی سووتەمەنیی ناحیەی بیارە رایدەگەیەنێت، سبەینێ دەست بە دابەشكردنی نەوتی سپی دەكرێت و هەر ماڵێك یەك بەرمیل-یان پێدەدرێت.

بەپێی راگەیەندراوێكی لیژنەی سووتەمەنیی ناحیەی بیارە كە وێنەیەكی دەست تۆڕی میدیایی ئێستا كەوتووە و تێیدا هاتووە، سبەینێ دەست بە دابەشكردنی نەوتی سپی بۆ هاوڵاتییانی شارۆچكەی تەوێلە و دەوروبەری و دواتر ناحیەی بیارە دەكرێت و بە هەر ماڵێك یەك بەرمیل نەوت دەدرێت.

لە راگەیەندراوەكەدا هاتووە، پێویستە هاوڵاتییان كارتی وەرگرتنی نەوت و كۆپی ناسنامەی باری شارستانییان پێبێت.

بابەتی پێشتر

(ڤیدیۆ) پاریس سان جێرمان پێنج گۆڵی لە ئوکسێر کرد

بابەتی دواتر

بە ڤیدیۆ.. چركە ساتی تەقینەوەكەی ئیستانبوڵ بڵاودەكرێتەوە

بابەتی پەیوەندیدار
Total
0
Share