چێڵسی و ماونت گەیشتوون بە بنبەست؟

دانوستاندنەکان بۆ نوێکردنەوەی گرێبەستی نێوان چێڵسی و مەیسن ماونت لە دۆخێکی چەقبەستوودایە.

ڕۆژنامەی تەلەگرافی بەریتانی بڵاویکردووەتەوە، گرێبەستی نێوان مەیسن ماونت و چێڵسی دوای 18 مانگی دیکە کۆتاییدێت، جەمسەرەکان لە هاوینی ڕابردووەوە دەستیان بە دانوستاندن کردووە و هیچ بەرەوپێشچوونێک ڕووینەداوە.

ماونت و چێڵسی ئارەزووی ڕێککەوتن دەکەن، لەگەڵ ئەوەشدا مەرجیان بۆ یەکدی هەبووە و ئەو مەرجانە بوونەتە هۆکارێک بۆ پەکخستنی گفتوگۆکان، لەئێستاشدا ئەگەری جیابوونەوەیان هاتووەتە ئاراوە.

ئیدارەی “بلوزی لەندەن”، هەریەک لە لۆرێنزۆ پێلیگرینی یاریزانی یانەی ڕۆما و جێریمی پینۆی یاریزانی ڤیاڕیاڵی وەک جێگرەوەی ماونت دەستنیشانکردووە، ئەگەر بێتو تاوەکو کۆتایی وەرز لەگەڵ ماونت بە ڕێککەوتنێک نەگات.

بابەتی پەیوەندیدار
زیاتر ببینە

بۆچی پیکێ توڕه‌یه‌؟ چاڤی پشتگوێی خستووه‌ و لاپۆرتا مامه‌ڵه‌ی له‌گه‌ڵدا ناکات

به‌رگریکاری ئه‌زموونداری یانه‌ی به‌رشلۆنه‌، جێرارد پیکێ له‌م وه‌رزه‌دا له‌لایه‌ن چاڤی هێرناندێزی ڕاهێنه‌ره‌وه‌ پشتگوێخراوه‌، ئه‌وه‌ش یاریزانه‌که‌ی دڵگران کردووه‌. به‌پێی…
Total
0
Share