منداڵێك كە بەهۆی بارانبارینەوە بەر تەزووی كارەبا دەكەوێت، لە لایەن كارمەندێكی پۆلیسەوە رزگاردەكرێت.
وەك لە ڤیدیۆكەدا دەبینرێت، منداڵێك بە شەقامێكی بەغدادی پایتەختدا گوزەردەكات و دەستدەگرێت بە ستوونێكی كارەباوە، بەڵام بەهۆی تەڕبوونی ستوونەكە و دزەكردنی كارەبا لە ئەنجامی بارانبارینەوە، منداڵەكە “كارەبا دەیگرێت” و جەستەی سڕدەبێت.
رووداوەكە لە ناوچەی كەمالییەی بەغداد روویداوە، فەرماندەیی پۆلیسی فیدراڵی دەڵێت، هێزێكیان لەو ناوچەیە هاوەڵیی تیمەكانی بەرگریی شارستانییان دەكرد كە سەرگەرمی كۆكردنەوەی باراناو و هاوكاریكردنی هاوڵاتییان بوون، لەو كاتەدا منداڵەكە بەر تەزووی كارەبا كەوتووە و كارمەندەكەی پۆلیسی فیدراڵی رزگاریكردووە.