ئەنتۆنیۆ گۆتێرێس بۆ کۆتاییهێنان بە کارەکانی یۆنامی لە بەغدادە

ئەنتۆنیۆ گۆتێرێرس، سکرتێری گشتیی نەتەوە یەکگرتووەکان، بەمەبەستی کۆتاییهێنان بە کارەکانی نەتەوە یەکگرتووکان لە عێراق، لە بەغدادە.

نووسینگەی محەمەد شیاع سودانی، سەرۆکوەزیرانی عێراق بڵاویکردەوە، سکرتێری گشتیی نەتەوە یەکگرتووەکان بەمەبەستی بەشداربوون و راگەیاندنی کۆتاییهێنان بە کارەکانی نێردەی نەتەوە یەکگرتووەکان لە عێراق (یۆنامی)، گەیشتووەتە بەغداد.

لای خۆیشیەوە، محەمەد حەسان، نێردەی نەتەوە یەکگرتووەکان لە عێراق رایگەیاند، عێراق ئێستا بەرەو ئارامی دەڕوات و قۆناغی تیرۆری تێپەڕاندووە، هەروەها لەسەر داوای حکومەتی عێراق، ئەرکی نەتەوە یەکگرتووەکان لە عێراق کۆتاییدێت.

 

 

بابەتی پەیوەندیدار
زیاتر ببینە

بازرگانێکی ئامێرە ئەلیکترۆنییەکان: نرخی PS5 نزیکەی 40 دۆلار بەرزبووەتەوە

بازرگانێکی ئامێرە ئەلیکترۆنییەکان ئاشکرایدەکات، بەهۆی جێبەجێکردنی سیستمی ئەسیکۆدا، نرخی ئامێرە ئەلیکترۆنییەکان، بەتایبەتیش PS5 بەشێوەیەکی بەرچاو بەرزبوونەتەوە. حاجی هێمن…
Total
0
Share