گەنجێک بە گولـلە بریندارکرا

کەمێک پێش ئێستا گەنجێک بە گولـلەی هاوڕێكەی لە شاری کەرکوک بریندارکرا.

لەبارەی رووداوەكەوە، موقەدەم عامر نوری وتەبێژی بەڕێوەبەرایەتیی پۆلیسی كەركوك بە ئێستای راگەیاند، کەمێک پێش ئێستا لە گەڕەکی شۆرجەی شاری کەرکوک، بەهۆی دروستبوونی شەڕ و دەمەقاڵێ لە نێوان دوو گەنجدا كە هاوڕێی یەكدین، یەكێكیان تەقەی لەوی دیكەیان كردووە.

وتیشی، گولـلەكە قاچی گەنجەكەی پێكاوە كە تەمەنی 19 ساڵە و بەهۆی ئەوەی هەردووكیان هاوڕێن، پێكەوە چوون بۆ نەخۆشخانە و لەوێ تەقەكەرەكە دەستبەسەركراوە و چارەسەری پێویست بۆ بریندارەكە دەكرێت.

بابەتی پەیوەندیدار
زیاتر ببینە

وەزارەتی تەندروستی لەبارەی دامەزراندنی كارمەندانی خۆبەخش و ڤاكسینەوە زانیاریی نوێ ئاشكرادەكات

بریكاری وەزارەتی تەندروستیی هەرێم ڕایدەگەیەنێت، لەگەڵ ئەنجومەنی وەزیران تاوتوێی دامەزراندنی كارمەندانی خۆبەخش كراوە، هاوكات زانیاریی نوێ لەبارەی چارەنووسی…
Total
0
Share