لەبارەی قەرەبووکردنەوەی سوودمەندانی گوندی کۆرییەوە بڕیاردرا

لەبارەی ئەوانەی بەشداربوون لە گوندی کۆری لە شاری هەولێر پارێزگاش ڕایگەیاندووە، بڕیاردراوە قەرەبووکردنەوەیان بە خێرایی جێبەجێبکرێت و بکرێت بە ناوی سوودمەندانی پڕۆژەکەوە.

لە راگەیەندراوێکی پارێزگای هەولێردا هاتووە، “سەرۆکى حکومەتى هەرێمى کوردستان ڕەزامەندیدا بە مانەوەى قەرەبووی زەوییەکانی گوندی کۆری لە شوێنی خۆی و تاپۆکردنى لەسەر سوودمەندانى کە ماوەیەکى زۆرە چاوەڕوان بوون”.

پێشتر لەلایەن پارێزگاری هەولێر و شارەوانیی هەولێر و لایەنە پەیوەندیدارەکانی دیکەوە داواکراوە بۆ تاپۆکردنی ئەو زەوییانە و قەرەبووکردنەوەی سوودمەندان.

پارێزگای هەولێر، دڵنیی دەدات کە لەنزیکترین کاتدا لەلایەن لایەنە پەیوەندیدارەکانەوە دەست دەکرێت بە ڕێکار و پرۆسەی تاپۆکردنی زەوییەکان.

بابەتی پەیوەندیدار
زیاتر ببینە

بۆ دەرهێنان یان نوێکردنەوەی مۆڵەتی شۆفێری هەنگاوێکی نوێ دەگیرێتەبەر

هاتوچۆی سلێمانی رایگەیاند، هاوڵاتییان دەتوانن لەڕێگەی پۆرتاڵێکی حکومەییەوە داواکاریی دەرهێنان یان نوێکردنەوەی مۆڵەتی شۆفێری پێشکەشبکەن. بەڕێوەبەرایەتیی هاتوچۆی سلێمانی،…
Total
0
Share