یەکەم کرداری گواستنەوەی خوێنی دەستکرد ئەنجامدرا و پشکنینە سەرەتاییەکانیش ئەرێنین

یەکەم کرداری گواستنەوەی خوێنی دەستکرد بۆ مرۆڤ لە جیهاندا ئەنجامدرا لەلایەن ژمارەیەک توێژەری بەریتانییەوە (NHS Blood and Transplant)، پشکنینە سەرەتاییەکانی کردارەکەش ئەرێنی بوون و دڵخۆشکەران لای توێژەران.

شارەزایان ئاشکرایانکردووە، ئەگەر کردارەکە لە قۆناغی تاقیکردنەوەدا سەرکەوتووبێت و ببێتە یەکێک لە ڕێگا پزیشکییەکان، ناتوانێت جێگەی گواستنەوەی خوێن لە مرۆڤەوە بگرێتەوە، بەڵکو دەکرێت بۆ ئەو کەسانە بەکاربهێنرێت کە نەخۆشیی دەگمەنیان هەیە.

ئەو خۆبەخشانەی لە تاقیکردنەوەکەدا بەشدارییان کردووە، بڕێکی کەم لە خوێنی دەستکردیان وەرگرتووە کە چەند ملیلیترێکیان وەرگرتووە و یەکسانە بە تەنها دوو کەوچکی چێشتخۆر.

ئاشلی تۆی لە زانکۆی پریستۆلی بەریتانی کە تاقیکردنەوەکەی تێدا ئەنجامدراوە دەڵێت، ئێمە چاودێریی خۆبەخشەکان دەکەین هیوادارین کردارەکە بەتەواوی سەرکەوتووبێت و خڕۆکە سوورە دەستکردەکان بۆ ماوەیەکی زۆر بمێننەوە لە جەستەدا.

تاقیکردنەوەکە بەوجۆرەیە کە بەشێک لە خۆبەخسەکان خوێنی سروشتییان پێدەدرێت و بەشێکیشیان خوێنی دەستکرد، دواتر چاودێری دەکرێن تاوەکو بزانرێت کامیان زیاتر دەمێننەوە.

دکتۆر فاروق شا سەرپەرشتیاری گواستنەوەی خوێنی دەستکرد دەڵێت، ئەم توێژینەوەیە گرنگە بۆ لێکۆڵینەوە لە ئەگەری توانای بەکارهێنانی خڕۆکە سوورە دەستکردەکان بۆ کەسێکی تووشبوو بە نەخۆشیی کەمخوێنی یان خوێنبەربوونی توند.

بابەتی پێشتر

بە پادشای داهاتووی ئیسرائیل ناویدەبەن

بابەتی دواتر

کەشناسی: ئەمڕۆ و سبەینێش بارانبارین بەردەوام دەبێت

بابەتی پەیوەندیدار
Total
0
Share