لە 10 مانگدا زیاتر لە 25 هەزار ئاگركەوتنەوە لە عێراق روویانداوە

لە سەرەتای ئەمساڵەوە تائێستا زیاتر لە 25 هەزار رووداوی ئاگركەوتنەوە لە شارەكانی عێراقدا روویانداوە، وەك ئەوەی بەڕێوەبەری بەرگریی شارستانی دەیڵێت.

كازم بوهان، بەڕێوەبەری گشتیی بەرگریی شارستانیی عێراق رایگەیاند، نەبوونی چاودێری بووەتەهۆی زیادبوونی سەرپێچییەكان و بەرزبوونەوەی ژمارەی رووداوەكانی ئاگركەوتنەوە.

وتیشی، “ئەمباری هەڕەمەكی و باڵەخانەی ناڕێكخراو یەكێكن لە هۆكارەكانی زیادبوونی ئاگركەوتنەوە”.

بەرپرسەكەی بەرگریی شارستانی ئەوەی خستەڕوو، لە سەرەتای ئەمساڵەوە تائێستا زیاتر لە 25 هەزار ئاگركەوتنەوە روویانداوە و، ساڵانە دەگاتە 30 هەزار، هیچ سزایەك نییە بۆ رێگری لە سەرپێچییەكان لەبواری بەرگریی شارستانی.

ئاماژەی بەوەشكرد، رێژەی رووداوی ئاگركەوتنەوەی بە ئەنقەست ناگاتە 4%.

بابەتی پەیوەندیدار
زیاتر ببینە

دانیشتنی پەرلەمانی عێراق بەهۆی ناکۆکیی نێوان پەرلەمانتارانی کورد و عەرەبەوە دواخرا

ئەنجومەنی نوێنەرانی عێراق، دانیشتنی ئەمڕۆی بەهۆی ناکۆکی نێوان ژمارەیەک لە پەرلەمانتارانی پارتی دیموکراتی کوردستان و هاوپەیمانیی فەتح بۆ…
Total
0
Share