بەم خواردنانە پارێزگاری لە تەندروستیی ددانەکانت بکە

بێگومان ددان گرنگییەکی زۆری لە ژیانی مرۆڤدا هەیە، پێویستە پارێزگاری لێبکرێت ئەویش لە رێگەی پاکڕاگرتن و خواردنی خۆراکی تەندروستەوە.

د. ئیڤان مۆسۆرۆڤ، پزیشکی پسپۆڕی ددان رایگەیاند، “تەندروستیی ددان پێویستی بە خواردنی ماسی و چەرەزات و سەوزە گەڵادارەکان هەیە”.

ئاماژەی بەوەش کردووە، “خواردنی ماسی رێگری لە وشکبوونەوەی ناودەم دەگرێت، بە خواردنی چەرەزات و سەوزە گەڵادارەکان ئەو کلسە کەڵەکەبووانەی سەر ددان لادەچن”.

ئەو پزیشکە باسی لەوەش کردووە، “هێلکەی مریشک و کوڵەفڕە بۆ تەندروستیی ددان بەسوودن، هاوکات میوە و سەوزە رەقەکان بۆ تەندروستی پووک گرنگن”.

ئاشکراشی کردووە، “هەموو شیرینیەک بۆ ددان مەترسیدارنییە، بەڵکو هەندێک شیرینی سروشتی وەک هەنگوین و ئەو شیرینییەی هەندێک میوە هەیانە پێوستن و دەبێت لە ناو سیستەمی خۆراکی مرۆڤدا هەبن”.

 

بابەتی پێشتر

ئەنجومەنی وەزیرانی هەرێم کۆدەبێتەوە

بابەتی دواتر

عێراق 90 ملیار دۆلاری پاشەكەوتكرد

بابەتی پەیوەندیدار
Total
0
Share