شارەوانیی سلێمانی هۆشداری بە هاوڵاتییان دەدات.. ئەم كارانە مەكەن و سزای لەسەرە

سەرۆكایەتیی شارەوانیی سلێمانی ڕایدەگەیەنێت، فڕێدانی خۆڵ و خاشاك لە زەوییە بە تاڵەكان و نزیك لە خوێندنگە و بنكە تەندروستییەكان ڕێگە پێدراو نییە و لە هەمانكاتدا سووتاندنیان لە شوێنە گشتییەكاندا كارێكی نایاساییە و بەپێی یاسا سزای هەیە.
بەپێی ڕاگەیەندراوێكی سەرۆكایەتیی شارەوانیی سلێمانی كە وێنەیەكی دەست تۆڕی میدیایی ئێستا كەوتووە و تێیدا هاتووە، لەپێناو فەراهەمكردنی ژینگەیەكی پاك بۆ شاری سلێمانی و سەرجەم گەڕەك و كۆڵانەكان ڕۆژانە لە ڕێگەی كۆمپانیاكانی پاككەرەوەوە، خۆڵ و خاشاكی ماڵان كۆدەكرێتەوە و پێویستە هاوڵاتییان خۆیان بە دووربگرن لەم دیاردەیە ناشارستانییانە:-
1.فرێدانی خۆڵ و خاشاك لە زەوییە بە تاڵەكاندا ڕێگەپێدراونییە.
2.فرێدانی خۆل و خاشاك لە نزیك خوێندنگە و بنكە تەندروستییەكان ڕێگە پێدراونییە.
3.سووتاندنی خۆڵ و خاشاك لە شوێنە گشتییەكاندا مەترسیدارە و لەهەمانكاتدا كارێكی ناشارستانییە.

لە ڕاگەیەندراوەكەدا هاتووە، ئەم سەرپێچییانە جگە لەوەی بەپێی یاسا سزای هەیە، لە هەمانكاتدا دەبێتە هۆی پیسكردنی ژینگە و تێكدانی سیما و سروشتی شارەكەمان.

بابەتی پێشتر

شێوەی مرۆڤ لە داهاتوودا چی بەسەردێت؟!

بابەتی دواتر

لەبارەی پشووی ڕۆژانی شەممەی وەزارەتی پەروەردەوە بڕیاردرا

بابەتی پەیوەندیدار
Total
0
Share