محەمەد شیاع سودانی: ئاسایشی عێراق هێڵی سوورە

سەرۆك وەزیرانی عێراق ڕایدەگەیەنێت، ئاسایشی عێراق هێڵی سوورە و كوژرانی هاوڵاتییە ئەمریكییەكە لە عێراق تاوانێكی ترسنۆكانەیە و كات و وادەی تاوانەكەش نیشانەی پرسیاری لەسەرە.

محەمەد شیاع سودانی سەرۆك وەزیرانی عێراق لە كۆنگرەیەكی ڕۆژنامەوانیدا ڕایگەیاند، لە دوێنێوە لێكۆڵینەوەكان لەلایەن دەزگا ئەمنییەكانەوە دەستیپێكردووە و گەڕان بە دوای ئەنجامدەری تاوانەكە بەردەوامە و ئەو كەسەی ئەو تاوانەی ئەنجامداوە دەدرێتە دادگا.

ئاماژەی بۆ ئەوەش كرد، تەرخانكردنی 70 ملیار دینارەكەمان بۆ نووسینگەی سەرۆك وەزیرانی عێراق هەڵوەشاندووەتەوە.

بابەتی پەیوەندیدار
زیاتر ببینە

عێراق رێگایەکی نوێ بۆ دابەشکردنی شایستە داراییەکانی گەنمی جوتیاران دەگرێتەبەر

لەگەڵ نزیکبوونەوەی وەرزی بەبازاڕکردنی گەنمی جوتیاران بڕیارە عێراق بە رێگای ئەلیکترۆنی شایستە داراییەکانیان دابەشبکات. حەیدەر نوری کرعاوی بەڕێوەبەری…
Total
0
Share