ئەنجومەنی سەركردایەتیی یەكێتی: دەبێت تاكڕەویی و مۆنۆپۆڵی حوكمداریی نەمێنێت

ئەنجومەنی سەركردایەتيی یەكێتیی نیشتمانیی كوردستان كۆبوونەوەی ئاسایی خۆی سازكرد.

كۆبوونەوەكەی ئەمڕۆ، بە سەرۆكایەتیی بافڵ جەلال تاڵەبانی، سەرۆكی یەكێتیی نیشتمانیی كوردستان لە هۆڵی مەكتەبی سیاسی لە سلێمانی بەڕێوەچوو، تایبەت بوو بە گفتوگۆكردن لەسەر هەڵوێستە نەگۆڕەكانی یەكێتی لەسەر پرۆسەی سیاسیی عێراق دوای پێكهێنانی هەرسێ سەرۆكایەتییەكەی حوكمڕانی و ئیستحقاقە نەتەوەیی و دیموكراتییەكانی گەلی كوردستان.

سەرۆك بافڵ لە كۆبوونەوەكەدا دەستخۆشی لە یەكدەستی و یەك ئیرادەیی سەركردایەتیی یەكێتی كرد كە بووە مایەی سەرخستنی بەرنامەی تیمی یەكێتی لە بەغداد و جێگیركردنی داخوازییەكانی كورد، بە تایبەتی كە شوێن دەستی یەكێتی بە كارنامەی حكومەتی دەوڵەتمەدار محمد شیاع سودانییەوە دیارە.

جەختیشیكردەوە، “سیاسەتی یەكێتی سیاسەتێكی دروستە بەوەی بەغداد سەنگەری یەكەمی پاراستنی عێراقێكی دیموكرات و فیدڕاڵ و تەوافقییە، هەر ئەوەش بنچینەی پڕۆسەی سیاسیی عێراقە، وتیشی هەر ئەوە ئیرادەی یەكێتییە و دڵنیابن ئەو ئیرادەیە سەردەخەین”.

كۆبوونەوەی ئەنجومەنی سەركردایەتیی هەروا لەسەر ڕەوشی سیاسیی كوردستانیش هەڵوەستەی كرد كە یەكێتی لەگەڵ راستكردنەوەی ڕێڕەوی حوكمڕانی كوردستانە بە جۆرێك تاكڕەویی و مۆنۆپۆڵی حوكمداریی نەمێنێت و حكومەتی هەرێمی كوردستان بۆ هەموو خەڵكی كوردستان و هەموو شار و ناوچەكان بێت، نەك جیاكاری و جیاوازی بكرێت. هەربۆیە یەكێتی بڕیاری راگرتنی ئەم ئاراستە حوكمڕانییەی داوە كە زیان بە گەلەكەمان دەگەیەنێت، نەك تەنها بە پەیوەندی نێوان یەكێتی و پارتی.

ئاماژە بۆ ئەوەش كراوە، ئەنجومەنی سەركردایەتی لەسەر كۆبوونەوەكانی شاندی یەكێتی لەگەڵ لایەنە سیاسییەكان قسەی كرد كە بۆ بەرچاو ڕوونی و ڕاوێژی پێویست بوو لەگەڵ هاوبەشە سیاسییەكانمان تا لە هەڵوێستە دروست و نیشتمانییەكانی یەكێتی ئاگادار بن و بەشێكی تری كۆبوونەوەكەی ئەمڕۆ تەرخانكرابوو بۆ گفتوگۆ لەسەر كاروباری ناوخۆیی حزب و ئۆرگانەكان.

بابەتی پێشتر

لەسەر كوشتنی هاوڵاتییە ئەمریكییەكە باڵیۆزخانەی وڵاتەكەی راگەیەندراوێكی بڵاوكردەوە

بابەتی دواتر

کوالێتیی کۆنترۆڵ: پشکنینی بەرهەمی ناوخۆ توندە و ئاسانکاری بۆ بەرهەمی دەرەوە دەکرێت

بابەتی پەیوەندیدار
زیاتر ببینە

پۆلیسی سلێمانی: تۆمەتبارێک دەستگیرکرا کە 170 هەزار دۆلاری بە فێڵ لە هاوڵاتییان بردبوو

بەڕێوەبەرایەتیی پۆلیسی پارێزگای سلێمانی بڵاویکردەوە، هێزه‌كانی‌ پۆلیسی‌ پارێزگای‌ سلێمانی‌ تۆمه‌تبارێكیان ده‌ستگیركرد كه‌ بڕی‌ زیاتر له‌ 170 هه‌زار دۆلاری…
Total
0
Share