تشرینی یەکەمی ئەمساڵ گەرمترین بووە لە مێژووی ئەوروپادا

بەهۆی گۆڕانکارییەکانی ئاووهەواوە خزمەتگوزاریی کۆپەرنیکۆس بۆ گۆڕانکارییەکانی ئاووهەوا کە سەر بە یەکێتیی ئەوروپایە ڕایگەیاندووە، وڵاتانی ئەوروپا بەرزترین پلەی گەرمایان لە مانگی تشرینی یەکەمی ئەمساڵدا تۆمارکردووە لە مێژووی کیشوەرەکەدا.

ئەو ئامارەی کۆپەرنیکۆس بڵاویکردووەتەوە، لە ساڵی 1991ـەوە تا 2002 تەنها لە مانگی تشرینی یەکەمدا کەشی ئەوروپا دوو پلە گەرمتربووە.

سامانسا بورجس جێگری بەڕێوەبەری گشتیی دامەزراوەکە دەڵێت، ئێستا لێکەوتە و کاریگەرییەکانی گۆڕانکارییەکانی ئاووهەوا بە ڕوونی دەرکەوتووە، بۆیە پێویستمان بە کارکردنێکی جدیی هەیە لە کۆپ27.

کۆنگرەی نەتەوە یەکگرتووەکان بۆ گۆڕانکارییەکانی ئاووهەوا کە ئێستا لە شەرمەشێخی میسر بەڕێوەدەچێت، تێیدا ئەوانەی واژوویان لەسەر ڕێککەوتنی 2015ی پاریس کردووە، هەوڵدەدەن بۆ کاری درێژخایەن لەپێناو کەمکردنەوەی گەرمبوونی زەوی و دابەزینی پلەی گەرمای زەوی بۆ 1.5 پلە کە ئێستا لە ئاستێکدایە زانایان لەو باوەڕەدان ئەگەر بە پەلە چارەسەر نەکرێت لە کۆنترۆڵ دەربچێت.

بابەتی پەیوەندیدار
زیاتر ببینە

كه‌شناسیی هه‌رێم: سبه‌ینێ شه‌خته‌ دروستده‌بێت و به‌فربارین كۆتایی دێت

به‌ڕێوه‌به‌رایه‌تیی كه‌شناسی و بومه‌له‌رزه‌زانيى هه‌رێمى كوردستان پێشبینییه‌كانى ئه‌مڕۆ و ‏سبه‌ینێی كەشوهەوای پارێزگاكانى هه‌رێمى بڵاوكرده‌وه‌، ئه‌مڕۆ له‌ سلێمانى، هه‌ڵه‌بجه‌…
Total
0
Share