وەزارەتی دارایی: لە بارەی پاڵپشتی دارایی خوێندکاران بڕیاری پێویستمان داوە

وەزارەتی دارایی و ئابووری هەرێم بڵاویکردەوە لەگەڵ وەزارەتی خوێندنی باڵا و توێژینەوەی زانستی بڕیاری پێویستیان لە بارەی پاڵپشتی دارایی خوێندکاران داوە.

ئەمڕۆ سێشەممە وەزارەتی دارایی و ئابووری هەرێم بڵاویکردەوە، “ئاوات جەناب نوری وەزیری دارایی و ئابووری لە دیوانی وەزارەت پێشوازی کرد لە د. ئارام محەمەد قادر وەزیری خوێندنی باڵاو توێژینەوەی زانستی”.

ئاماژەی بەوەش کرد، “لە کۆبوونەوەکەدا، وەزیری دارایی و ئابووری رۆڵی وەزارەتی خوێندنی باڵای لە ناو دام و دەزگاکانی حکومەت بەرز نرخاند لە پێگەیاندنی دەرچووانی زانکۆو پەیمانگاکان لە بازاڕی کاردا”.

ئاشکراشی کرد، “هەردوولا تاوتوێی چۆنیەتی چارەسەرکردنی ئاستەنگەکانى وەزارەتی خوێندنی باڵاو گرفتەکانى خوێندکاران کرد و بڕیاری پێویستیان لەسەر چۆنیەتی جێبەجێ کردنی کێشەکان و پاڵپشتى دارایی خوێندکاران دا”.

بابەتی پێشتر

گەنجێك 180 هەزار دۆلاری بردووە و "مایەپووچ بووە"

بابەتی دواتر

تشرینی یەکەمی ئەمساڵ گەرمترین بووە لە مێژووی ئەوروپادا

بابەتی پەیوەندیدار
زیاتر ببینە

وەزارەتی کارەبا: هەر فەرمانبەرێک کەمتەرخەمبێت لە وەڵامدانەوەی پەیوەندیی هاوڵاتییان سزادەدرێت

وەزارەتی کارەبای حکومەتی هەرێمی کوردستان سەرجەم بەڕێوەبەرایەتییەکانی سەر بە وەزارەتەکەی ئاگاداردەکاتەوە کە چاودێریی ژمارە تەلەفۆنەکانی خزمەتگوزاریی چاککردنەوەی کارەبا…
Total
0
Share