وەزارەتی سامانە سروشتییەکانی هەرێمی کوردستان: نابێت نرخی بەنزینی نۆرماڵی بازرگانی لە 850 دینار زیاتربێت

وەزارەتی سامانە سروشتییەکانی هەرێمی کوردستان ڕایدەگەیەنێت، نابێت نرخی بەنزینی نۆرماڵی بازرگانی لە 850 دینار زیاتربێت، هەر بەنزینخانەیەکیش پەیڕەوی ئەم بڕیارە نەکات، لێپێچینەوەی لەگەڵدا دەکرێت.

وەزارەتی سامانە سروشتییەکانی هەرێمی کوردستان بڵاویکردەوە، بە مەبەستی دابەزینی نرخی بەنزین، بڕی بەنزینی 750 دیناری زیاد دەكرێت، هەروەها نابێت نرخی بەنزینی نۆرماڵی بازرگانیش لە 850 دینار زیاتربێت.

ئەوەشی خستەڕوو، هەر بەنزینخانەیەک بەنزینی نۆرماڵی بازرگانی بە نرخی زیاتر لە 850 دینار بۆ هەر لیترێک بفرۆشێت، لێپێچینەوەی لەگەڵدا دەکرێت.

 

بابەتی پەیوەندیدار
زیاتر ببینە

سایلۆی سلێمانی بۆ جوتیاران: دەتوانن شایستە داراییەکانتان وەربگرن

سایلۆی سلێمانی رایگەیاند، شایستە داراییەکانی جوتیاران گەیشتووە و داوادەکات، سەردانی بەڕێوەبەرایەتییەکە بکەن بەمەبەستی وەرگرتنی. سایلۆی سلێمانی لە راگەیەندراوێکدا…
Total
0
Share