خۆپیشاندان لە هەولێر دەستیپێكرد

كارمەندانی تەندروستی لە هەولێر گردبوونەوە و داوای مافەكانیان دەكەن.

پەیامنێری تۆڕی میدیایی ئێستا لە هەولێر گواستییەوە، ئەو كارمەندانەی كەرتی تەندروستی كە لە سەردەمی بڵاوبوونەوەی پەتای كۆرۆنادا خۆبەخشانە لە نەخۆشخانە و بنكە تەندروستییەكان خزمەتیان كردووە، داوای مافەكانیان دەكەن.

وتیشی، زیاتر لە 500 كارمەندی تەندروستی ئێستا لە بەردەم تەلاری ئەنجومەنی وەزیران لە هەولێر گردبوونەتەوە و داواكارن شایستەكانیان بۆ دەستەبەربكرێن و دابمەزرێندرێن و دەڵێن، “لە سەردەمی کۆرۆنادا قوربانییان بە ژیانی خۆیان و خێزانەکانیان داوە و دەوامیانکردووە”.

بابەتی پەیوەندیدار
زیاتر ببینە

سروە محەمەد: لەمەودوا هیچ کۆمپانیایەکی هەرێمی کوردستان کێشەی لە تۆمارکردن و ڕێکارەکانی سەرمایە لە بەغداد نامێنێت

سروە محەمەد، ئەندامی لیژنەی پیشەسازی و ئابوریی  ئەنجومەنی نوێنەرانی عێراق ڕایگەیاند، بە هەوڵی ئەوان کێشەی یاسایی و دارایی…
Total
0
Share